Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیچیتر قبوڵی ناکەین!!

چیتر قبوڵی ناکەین!!

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 83 بینینەکان
هەمووجارێک هاوار دەکات «چیتر قبوڵێ ناکەین»، پاشان هەموو شت قبوڵ دەکات!
ئەوە سیاسەتی ئیدارە دانی خەڵک نییە هێندەی ئیدارەدانی شانۆگەرییەکی ئاستزمە! شانۆگەرییەک کە زۆرجار تا ڕادەی کۆمیدیا پێکەنین ئاوەرە و لە قووڵایشدا مەرگەسات و بەدبەختیی نەتەوەیەکی بەدواوەیە!
ئەو سیاسییەی کە هەڕەشەی مەترسیدار دەکات و پاشان بەرەو سازش ڕادەکا، ئەو کەسە پارێزەری بەرژەوەندی گشتی نییە بەڵکو دەڵاڵی کەرامەت و شکۆی نیشتیمانە!
ئەوەی هەمووجار دەنگی بەرز دەکاتەوە و هێڵی سوور دیاری دەکات و پاشان بە دەست و قاچی خۆی ئەو هێڵە سوورە دەسرێتەوە، ئەو کەسە کەرەستەیەکە بەدەست ئەوانەوە کە دانوستانیان لەگەڵدا دەکات نەک بەرامبەر و هاوتایان!
ئەو سیاسییەی جگە لە زمانی هەڕەشە لە
لایەک و سازش لە لایەکی ترەوە هیچیتر نازانێ، حەقە وەک پێشەنگ و نمونەی باڵای دۆڕان و خۆچەماندن، بخوێندرێت!
خاوەنی دروشمی «چیتر لەمەودوا قبوڵێ ناکەین» هەموو جارێک یەکەم کەسە کە قبوڵی دەکات و ڕادەکات ئەو کاتەی بانگ دەکرێت بۆ دابەشکردنی کێکی دەسەڵات! هەمیشە پێش هەڵبژاردنەکان «هەڕەشە» دەکات و دوای هەڵبژاردن یەکەم کەسە لە کێکی دەسەڵاتی بەغدا شەڕی گەورەترین پارچە بۆ حزبەکەی دەکات!
ئەوە سیاسەت نییە، ئەو نەریتێکی زەلیلانەیە؛ بە ئاشکرا و لەبەردەم کامێرا و مایکەکان ڕەتیبکەیتەوە بە نهێنیش هەموو شت قبوڵ بکەیت!
پۆپۆلیستانە هاوار بکەیت کە دژیت و لە واقعیشدا ڕازی بیت! ئەوە سیاسەت نییە تیجارەتە!
زۆر بە کورتی؛ هەتا هاواری «چیتر قبوڵی ناکەین»یان بەرزتر بێتەوە، جورئەت و ئازایەتیان بۆ فرۆشتنی ئەوەی کە ماوەیشە زیاتر و زۆرتر دەبێت.
نوقتە!
هۆشیار عەبدوڵا

لێدوانێک بەجێ بهێلە