Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران…ساڵانە ٥٠ هەزار منداڵ بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیان لەدەستدەدەن

ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران…ساڵانە ٥٠ هەزار منداڵ بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیان لەدەستدەدەن

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 94 بینینەکان

وەزیری تەندرووستیی ئێران ڕایگەیاند: ساڵانە ٥٠ هەزار منداڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە هۆی پیسبوونی هەواوە گیان لەدەست دەدەن، دەشڵێت: وەزارەتەکەمان ڕووبەڕووی کەمی خزمەتگووزارییەکان و قەیرانی دارایی بووەتەوە.

محەمەد ڕەزا زەفەرقەندی وەزیری تەندرووستیی ئێران لە میانی بەشداریکردنی لە ١٩ هەمین فیستیڤاڵی پەروەردەیی لە زانکۆی شەهید بەهەشتی بۆ زانستە پزیشکییەکان وتارێکی پێشکەش کرد.

محەمەد ڕەزا زەفەرقەندی ڕایگەیاند: ساڵانە ٥٠ هەزار منداڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بە هۆی پیسبوونی هەواوە گیان لەدەست دەدەن، هەروەها بە هۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە ساڵانە ٣٠ هەزار کەس گیان لەدەست دەدەن.

وتیشی: یەکێک لە پێشینەی کارەکانی کەرتی تەندرووستیی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی خەڵکە بۆ کەمکردنەوەی هۆکارەكانی پیسبوونی ژینگە.

دەشڵێت: وەزارەتەکەمان ڕووبەڕووی کەمی خزمەتگووزارییەکان و قەیرانی دارایی بووەتەوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە