80
هاوپشتی:ئاژانسەکان
دوو کرێکارى شارەوانى لەکاتى پاککردنەوەى ئاوەڕۆیەکدا لە بەغدا بەهۆى گازى ژەهراوى دەخنێکن. بە گوتەى بەرگریی شارستانیى عێراق، کرێکارەکان کەرەستەى خۆپارێزییان پێنەبووە.
رووداوى گیانلەدەستدانى ئەو دوو کرێکارە، رۆژی یەکشەممە، 25ى ئایارى 2025، لە ناوچەى حەمیدیەى بەشى رەسافەى بەغدا روویداوە.
نەواس سەباح شاکر، هاوئاهەنگیکارى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیى بەرگریى شارستانیی عێراق لەبارەی رووداوەکە دەڵێت: “ئەو دوو کرێکارە تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 35 ساڵاندا بوو، لەکاتى پاککردنەوەى ئەو ئاوەڕۆیە، گازى ژەهراویی میسان-یان هەڵمژیوە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، لەکاتى دەرهێنانەوەى تەرمەکانیش لەلایەن تیمەکانى بەرگریى شارستانى، ئەفسەرێکمان کەوتووەتە ناو ئاوەڕۆکەوە و بریندار بووە”.
گازى میسان ژەهراوییە و بۆنناخۆشە و بەهۆى کەڵەکەبوونى پاشەڕۆ لە ئاوەڕۆکاندا دروست دەبێت.
نەواس سەباح شاکر رایگەیاند، ئەو دوو کرێکارە بەهۆى ئەوەى کەرەستەى پێویستى خۆپارێزیى گازى میسان و هەناسەدانیان پێنەبووە، خنکاون.