Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیعێراق: دەستمان بەسەر ٥١ بارى قاچاخدا گرت کە لە هەرێمەوە هاتبوون

عێراق: دەستمان بەسەر ٥١ بارى قاچاخدا گرت کە لە هەرێمەوە هاتبوون

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 77 بینینەکان

هاوپشتی:ئاژانسەکان

دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر ٥١ بارهەڵگردا گرتووە، کە بارى قاچاخیان پێ بووە و لە هەرێمى کوردستانەوە هاتبوون و لە ئێستادا بارهەڵگر و شۆفێرەکان دەستگیر کراون.

رۆژی یەژشەممە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥، دەزگاى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق ڕایگەیاند، ٥١ بارهەڵگر کە باری قاچاخیان پێ بووە، لە بازگەکانى گومرگى نێوان هەرێمى کوردستان و هەریەک لە پارێزگاکانى دیالە و کەرکووک و نەینەوا دەستیان بەسەردا گیراوە.

دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەو بارانە ڕەزامەندى فەرمیی گومرگیان وەرنەگرتووە و ئەو بڕە کاڵایەى دەستى بەسەردا گیراوە، سەدان تۆن بووە.

 لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، دەرکەوتووە بەشێک لەو بارانەى دەستیان بەسەردا گیراوە، مامەڵەى ساختەیان بۆ کراوە، یان فێڵى تێدا کراوە بەوەى بەڵگەنامەى بەرهەمى دیکەیان بۆ کراوە بۆ تێپەڕاندنیان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە