نه‌ژاد عزیز سورمێ:
هینریخ شلێمان…
ئێمه ئه‌و ناوه ناناسین له‌وه زیاتر ناوێكی ئه‌ڵه‌مانییه و هیچیتر… به‌ڵام ئه‌و شلێمانه ئه‌یووبێـكی دیكه‌یه..
»ته‌نانه‌ت له تاقه پیتێـكیشی نه‌ده‌گه‌یشتم«
كه هێشتا مێرمنداڵ ده‌بێ و ماوه‌ی پێنج ساڵان له دووكانێكدا كارده‌كا، شه‌وانه گوێی له‌و كابرایه ده‌گرت كه ده‌هات و به‌خۆڕایی ده‌یخوارده‌وه، له بری ئه‌وه‌ی شیعره‌كانی (هۆمیرۆس)ی به زمانه ئه‌سڵییه‌كه‌ی بۆ بخوێنێـته‌وه.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێ: (له تاقه پیتێـكیش نه‌ده‌گه‌یشت،به‌ڵام ئاهه‌نگی وشه‌كان ده‌یانورووژاندم و كاریان تێده‌كردم)
لێره‌وه، له‌و خاڵه بچووكه‌وه شلێمان خه‌ونی به (ته‌ڕواده)وه بینی… دواییش هه‌ر له‌ڕێی زمانی (هۆمیرۆس)ـه‌وه توانی نه‌ك هه‌ر زمانی گریكی كۆن، به‌ڵكو سێ چوار زمانی زیندووی دونیاش فێربێ و له ئاكامدا كۆنه‌وار و پاشماوه‌ی (ته‌ڕواده) بدۆزێته‌وه و په‌رده له‌سه‌ر مه‌ڵبه‌ندێكی شارستانیه‌تی كۆنی گریك و دونیا هه‌ڵداته‌وه..
هه‌ر ئه‌وه‌ش نا، به‌ڵكو بیشی سه‌لمێنێ كه (ته‌ڕواده) كاتی خۆی به‌هۆی سووتانه‌وه وێـران بووه..
شلێمان شایه‌دنامه‌ی دكتۆرای پێدرا كه ده‌شێ پێی بگوترێ (دكتۆرای كۆڵنه‌دان).. له‌مێژووشدا له هه‌ر كوێ ناوی (ته‌ڕواده) و گریك بێ ناوی شلێمان دێ..
وای ده‌بینم ئیراده‌ی مرۆڤ گه‌ر له خۆی تێكنه‌دا و به دوای (هیچ)ـه نه‌رێنییه‌كه‌دا نه‌بێ و له‌گه‌ڵ پێداویسته‌كانی سه‌رده‌مدا بێته‌وه، له بنچینه‌دا بۆ دۆزینه‌وه و بنیاتنانه كه مانایه‌ك به ژیان ده‌به‌خشن ، نه‌ك ونبوون و ڕووخان ، له‌م بواره‌دا (شێلمان) نموونه‌یه‌كی باڵایه.