Home بیروڕاجیاوازی قسەو ڕەفتار

جیاوازی قسەو ڕەفتار

by admin
0 کۆمێنتەکان 49 بینینەکان

عامر سابیر:     
ئەو ڕەخنەکارەی کە پێناسەی ڕەخنە بەدروستی بەوە ئەکات کە بە مانای هەڵسەنگاندن و بایەخپێدان دێت، حەمەسەعید حەسەنە. ئەو زۆر هیپۆکراتە. ئەو داوا لە کەسانی تر ئەکات کە ڕێز لە ڕەخنە بگرن. ئەو ئەگەرچی ئەڵێت پێویستە کە بەسنگێکی فراوانەوە گوێ بۆ ڕەخنەی کەسانی دیکە ڕادێرین، بەڵام بەپێچەوانەوە خۆی زۆر دڵناسکەو بەرگەی بچوکترین ڕەخنە ناگرێت. ئەم ڕەخنەکارە کە لەفەیسبووکدا زۆر چالاکەو بەردەوام ئەو نووسینانەی کە بەشانازییەوە ئەڵێت لە پڕتیراژترین ڕۆژنامەی کوردستاندا (هەولێر) بڵاویئەکاتەوە پاشان لەفەیسبووک دایئەبەزێنێت. بەداخەوە کە ئەم ڕەخنەکارە هەر چاوەڕێی لایک ودڵ و گوڵە… هەر چاوەڕێی دەستخۆشی و پیاهەڵدان و ستایشکردنە.

هەر ڕەخنەیەکی لێبگیرێت، بلۆکی کەسەکەی کردووە. هەر وەک چۆن پارتی تەحەمولی بچوکترین خۆپیشاندانی کەمئەندامانیشی نەکردو بە گوللە وەڵامیدانەوە، ئەمیش وەڵامی بۆ هەر ڕەخنەیەک (بلۆک) کردنە. بەداخەوە ئەم ڕەخنەکارە لەو شوێنەی دەسەڵاتی هەیە وەک پارتی ڕەفتار ئەکات. لەم بەراوردەدا جیاوازی لەنیوان (گوللە و بلۆک)دا نییە. ئەم هیپۆکراتە ئەوەندە لەڕەخنە ئەترسێت، تەنانەت ئەگەر هاوڕای ئەو ڕەخنەیەش بێت کە لێیگیراوەو نەتوانێت ئینکاری لێبکات، ئەوا ئەچێت ڕەخنەکە (کۆمێنتەکە) ئەشارێتەوە (هاید)ی ئەکات و تەنها ڕەخنەگرەکە (ڕەخنەکە-کۆمێنتەکە) ئەبینێت و بۆ کەسانی تر شاراوەیە! ئەم جیاوازی قسەو کردارە، تایبەتمەندی گەورەی ئەم ڕەخنەکارەیە.

بلۆککردنی هەر ڕەخنەیەک کە ئاراستە بکرێت، ئیتر بەوە پاساو نادرێت کە بگوترێت خاوەن ماڵم و ئازادم چۆن ڕەفتار ئەکەم. سۆشیاڵ میدیا ناوی خۆی بەخۆیەوەیەتی. سۆشیاڵە، کۆمیونیتییە. بەستنەوەیەکی چڕو پڕ لەسۆشیاڵ میدیادا هەیە. بەراوردکردنی ماڵپەڕی تایبەت لەسۆشیال میدیا بەو ماڵە تایبەتەی کە بەفیزیکی تیایدا ئەژی، بەراوردکردنیکی نادروستە.

١٨/٥/٢٠٢٥

لێدوانێک بەجێ بهێلە