Home بیروڕابۆ کوێ ئەچیت.؟

بۆ کوێ ئەچیت.؟

by admin
0 کۆمێنتەکان 27 بینینەکان

پشکۆ ناکام:   

( هەر کەس باس لە ئیحتیاجی خۆی ئەکا، برسی باس لە خواردن ئەکا ، لات باس لە پارە ئەکا، دەسەڵات باس لە ئەخلاق و كەرامەت ئەکا.. ” فرۆید ” )
……. قسەی وا هەیە ئەتوانین بەراوردی بکەین بە دیاردەیەکی سروشتیی و بیبەستینەوە بە ئینسانەوە ، لەم دوایەدا لەگەڵ نەبوونی مووچە زۆر باس لە ” كەرامەت” ئەکرێ وەک بەدیلێک یان ئەڵتارناتیڤێک بۆ مووچە و بژێوئ خەڵک ، هەر بۆیە لەوانەیە لەپڕ دوو سەعاتێ لە جیاتی باران کەرامەت ببارێ و برسییەک لە کوردستان نەمێنێ، بەڵام ئاخۆ چ جۆرە کەرامەتێک ئەبارێ و گوزارش لە كام مێژوو ئەکات؟ لەوانەیە کەرامەتێک ببارێ تێکەڵ بە تەرزەی “ئاش بە تاڵ ” بوو بێ و هەورەکەش لە کۆشکی “نیاوران” ی شای ئێرانەوە هاتبێ و میوانە کوردەکانیش چەتریان لە بیر چوو بێ …. و ووشکە ساڵی چواردە ساڵییان پێ تەڕ کرد !! یان دوور نیە سی و یەک سەعات کەرامەت ببارێ وەک شانازییەک بۆ سی و یەکی ئاب و لەگەڵ گەڕانەوەی حەرەسی جمهوری بۆ بەغا کەرامەتی ئەو بارانە خرابێتە مۆزەخانەی ” ناچەمینەوە”!! داهێنەرانی نوکتەی کەرامەت باش لەوە تێ(نە)یشتوون کە دەسەڵات ئەبێ باس لە شتێک بکا کە مەعلوماتی لەسەر هەبێ و هیچ نەبێ گەر لە مەکتەبی شەو و و بە زمانی “تورکی” يش بێ شتێکی لەسەر خوێندبێ ، هەرچەنە دە جار ئیمتیحان بەن هەر” ڕاسیب” ئەبن …. كەی خیانەت بوو بە نیشتمان پەروەری ئەوا کەرامەتیش سوور ئەکرێتەوە و ئەبێ بە ناوساجی…یان لیستی مووچە بە سپێتی بنێرنە بەغا و بە خوشکە طەیف” سێبەر” بڵێن کەرامەتی خۆمان بۆ خۆمان و مووچەی خۆتان بۆ خۆتان !! و بڕيارێک دەرچێ هەموو بەیانیەک بە گیرفانی بەتاڵەوە مووچە خۆران بە یەکتر بڵێن:كەرامەتت باش،
هەڕەشەکانی دەسەڵاتدارنی هەرێم بە حیوارەکەی چەخماخە جواب ئەدرێتەوە کە ئەڵێ:
“…ئەوا تەقانیشت بۆ کوێ ئەچیت..”

لێدوانێک بەجێ بهێلە