ريبوار ياسين فتاح:
لە داهاتی نەوت تێر نابێت فیرعەون چاوی بڕیوەتە مووچەی فەرمانبەران!؟
هەڵوێستەیەک لەسەر پەیامەکەی مەسعود بارزانی سەرۆک پارتی دیموکراتی کوردستان!
بەها زەوتکراوەکانم بۆ بگەڕێنەرەوە.. ئەوکات باسی کەرامەتم بۆ بکە..!!
!!… جەناب مەسعود بارزانی
بیرەنەوتەکانی ئێوە بۆ ئێمە .. کەرامەت بۆ ئێوە!!
کۆمپانیاکانی نەوت و پاڵاوگەکانی ئێوە بۆ ئێمە .. کەرامەتیش بۆ ئێوە..!!
پارەی نەوتی قاجاغ و گومرگ و باجەکان بۆ ئێمە.. ڕۆژانە(٣٠٠)هەزار بەرمیلی کەرامەتیش بۆ ئێوە!!
فڕۆکە تایبتەکانی ئێوە بۆ ئێمە.. کەرامەتیش بۆ ئێوە!!
بانکەکانی ئێوە بۆ ئێمە .. دیسانەوە کەرامەت بۆ ئێوە!!
ڤیلاو کۆشکەکانی ئێوە بۆ ئێمە.. چەندین باری کەرامەتیش بۆ ئێوە!!
رەتلی سەیارەکانی ئێوە بۆ ئێمە.. قوربان دەیان عەمباری کەرامەتیش بۆ ئێوە!!
گردەکان و هاوینەوارەکانی ئێوە بۆ ئێمە.. کەرامەتیش بۆ ئێوە!!
مووچە زەبەلاحەکانی ئێوە لەبەغدا بۆ ئێمە.. سەد باری حوشتر لەکەرامەتیش بۆ ئێوە!!
دەسەڵات و ئەسپ و سەیارەو کۆمپانیا و زانکۆ و پاسەوانی منداڵەکانی ئێوە بۆ منداڵەکانی ئێمە، برادەرینە کەرامەتیش بۆ ئێوە
!!ئەوکات من ڕێز لەو کەرامەتەی کە تۆ باسی دەکەی دەگرم!!
کەرامەت خۆی لەخۆیدا مانای ئەوەیە کە مرۆڤ دەبێ (بەهاو شکۆ و نرخ و قیمەتی) هەبێ، نەک سواڵکەر بێ ، کاتێ ئەو بەها زەوتکراوانەی منت بۆ گەڕاندمەوە، ئەوکات منیش ڕێز لە مۆڕال و ئەخلاقت دەگرم، چونکە سێکوچکەی کەرامەت، ( بەها و ئەخلاق و مرۆڤ بوونە).
من دڵنیام کاتێ ئەو شتانەت لێبسەنرێتەوە، ئەوکات تێدەگەی
کەرامەت پاراستن و بێ کەرامەتی مانای چیە و چەند قورسە.
بەڵام ئەوەش راستە دەڵێن :- (هەرکەسەو بەدوای ئەو شتەدا دەگەڕێ، کە نیەتی!!)
ئەمە گەورەترین گەندەڵییە لە مێژووی حکومڕانی پارتی و یەکێتیدا”
لە ماوەی ٣٠ مانگی ڕابردوودا، پارتی و یەکێتی نزیکەی (٢٦٠ ملیۆن) بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە، یەک دیناریان نەداوەتە وەزارەتی دارایی هەرێم، یەک دیناریشیان نەداوەتە وەزارەتی دارایی عێراق، لە نێوان خۆیاندا بە ڕێژەو پشکی جیا دابەشیان کردووە.
ئێستە وەزارەتی دارایی بەغدا هەموو پارەی ئەو نەوتەی لەسەر پشکی مووچەو بودجەی خەڵکی کوردستان ئەژمار کردووە( لە نووسراوەکەدا بەرمیل بە بەرمیل ئاماژەی پێکردووە)!.
بە پێی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی بەغدا کە پشتی بە ڕاپۆرتی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغدا بەستووە، بڕی ( ٩،٤١٤،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) واتە نۆ ترلیۆن و چوارسەدوو چواردە ملیار دینار، بڕی خەمڵێنراوی پارەی ئەو نەوتەیە کە پارتی و یەکێتی بە قاچاخ فرۆشتوویانەو بەغدا لەسەر مووچەخۆرانی هەژمار کردووە، ئەم پارەیەش بەشی نۆ مانگی مووچەی مووچەخۆران دەکات!
بە هەردوو لایان، پارتی و یەکێتی لەلایەک و بەغدا لەلایەکەی ترەوە، ستەم لە خەڵکی کوردستان دەکەن، دەیانەوێت هەم نەوتەکەی خەڵک بدزن و هەم مووچەکەشی پێنەدەن!
ستەمی بەغدا ئەمەیە: لە بری سزادانی پارتی و یەکێتی کە نەوتیان بە قاچاخ فرۆشتووە، هاتوون سزای مووچەخۆرانی هەرێم دەدەن!
ئەوەی بەغدا دەکات، بەشی گەورەی ستەمە. ئەوەی پارتی و یەکێتی دەکەن، بەشی گەورەی گەندەڵییە.
کۆتایی
خؤم وه كو وجاڵاکوانێکی مەدەنی داوي له ورۆژنامەنوس ونوسەر ورۆشنبیر ها ولايتان ده كه م کەدڵسۆزی کورد وگەلی عێڕاقن بێنینە سەر خەت وپشتیوانی لەمووچەخۆرانی هەرێم بکەن وئیدانەی نانبڕینی مووچەخۆرانی هەرێم بکەن لەلایەن حکومەتی عێڕاقی وهەرێمەوە.
١. پشتیوانیکردن لەمووچەخۆرانی هەرێم وئیدانەی نانبڕینی مووچەخۆران لەلایەن حکومەتی عێڕاقی وهەرێمەوە.
۲. لەجیاتی سزادانی مووچەخۆرانی هەرێم، پێویستە دەسەڵاتدارانی هەرێم سزا بدرێن بەداخستنی ئەو خاڵەسنوریانەی کەنەوتی قاجاغی هەرێمی لێ دەفرۆشرێ.
۳. داوا دەکەن لە نەتەوە یەکگرتوەکان ، فشار بکەنە سەر هەردوو حکومەتی هەرێم وبەغدا بۆ جارەسەرکردنی کێشەی مووچەی هەرێم.
٤. سزادانی هەموو ئەو حزبە سیاسی وبەرپرسە حکومیە شیعە وسونە وکوردیانەی کەبەرپرسن لەبڕینی مووچە وقاجاغی نەوت ودزینی ماڵی میللەت.