ريبوار ياسين فتاح:
مانگێک تێپەڕی بەسەر هەڕەشەکانی مەسعود بارزانیدا کەچی مووچەخۆران 50 رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە
بە هەردوو لایان، پارتی و یەکێتی لەلایەک و بەغدا لەلایەکەی ترەوە، ستەم لە خەڵکی کوردستان دەکەن، دەیانەوێت هەم نەوتەکەی خەڵک بدزن و هەم مووچەکەشی پێنەدەن!
ستەمی بەغدا ئەمەیە: لە بری سزادانی پارتی و یەکێتی کە نەوتیان بە قاچاخ فرۆشتووە، هاتوون سزای مووچەخۆرانی هەرێم دەدەن!
ئەوەی بەغدا دەکات، بەشی گەورەی ستەمە. ئەوەی پارتی و یەکێتی دەکەن، بەشی گەورەی گەندەڵییە.
سەرکردە و سەرۆکی وڵاتان لە کاتی بوونی قەیران و شەڕ و کارەساتەکاندا لەناو هاوڵاتیاندا دەردەکەون یان لەمیدیاکانەوە دەردەکەون بۆ دڵدانەوە و کاریگەریی دەرونی، نمونە وەک سەرۆکی ئۆکرانیا و ڕوسیا و ایسرائیل و تورکیا، تەنانەت عێراقی دراوسێمان کە ئێمە بە موفلیس ناویان دەبەین.
بەناو سەرۆک و سەرکردەکانی ئێمە لە دوو وڵاتیتر شەڕە (ئێران ـ ئیسرائیل) کەچی ئەوان کەسنازانێ لە کوێن و بەچییەوە سەرقاڵن. سەرۆکی ئۆکرانیا لەکاتی شەڕدا بەتیشێرتێکەوە دەردەکەوێت، سەرۆکی تورکیا کە وترا انقلابیان لێکردوە لەڕێگەی موبایلەکەیەوە پەیامێک ئەدات و لایەنگرانی دێنە سەرشەقام، ئێران ڕۆژانە قائدە عەسکەری و زاناکانیان تیرۆر دەکرێت بێدەنگ نابن و وتاریان هەیە، هەردوێنێ نتانیاهۆ دەرکەوت، سەرکردەکانی عێراق لەکۆبوونەوەی بەردەوامدان، بۆدۆزینەوەی ڕێگەچارەی دەربازبونی عێراق بۆ ئەودۆخەی لەناوچەکەدا هەیە، پاکستان پەیامی هاوکاریو پشتیوانی دەداتە ئێران. بەڵام ئەوانەی کە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبەن ئەڵێی لەم سەرزەمینە نین! ئەوە حەقیقەت و بلیمەتی بەناو سەرۆک و سەرکردەکانی ئێمەیە مەگەر تیمی هەواڵگری بزانێت لەکوێن. جارێک سوپاس بۆخوا ئەم هەرێمە سڵامەتە و هیچ نەبووە ئەوان ئەڵێی نەبوون کەسنازانێ لەچی وڵات و ئەشکەوتێکن! ئەگەر گوێی شەیتان کەڕ بێت ساروخێ لەم وڵاتە با لەزەوی چی دەگوزەرێت، ئەوکاتە کیلۆیەک شەکەر دەچێتە ٧٠ هەزار و ئارد هەنگاو دەنێت بۆ ١٠٠ هەزار سەروتر و بەنزین نامێنێت و ڕۆن و برنج لەمارکێت دەبێت سەرەی بۆبگریت و نرخیان دەفڕێت، کەچی ئێستا وا بەپیری مانگی ٧ەوە دەچین هێشتا موچەی مانگی ٥ نەدراوە، سەرەڕای ئەوەش نەسەرۆک و سەرکردە دیارە نە ئاماژەیەک بۆ پێدانی مووچە !