Home بیروڕاژیان و مردنمان پێکەوەیە ؟!

ژیان و مردنمان پێکەوەیە ؟!

by admin
0 کۆمێنتەکان 72 بینینەکان

هونەر تۆفیق :  
سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند ئێمە ژیان و مردنمان پێکەوەیە !
بەڵام ئایا بەگوێرەی جیاوازیەکانی ڕۆڵی ئێمە و ئەوان لەناو ژیان و مردنی ژێر دەستەڵاتەکەیاندا ، ئەو پێکەوە بوونە ماناکەی دەکاتە وەک یەکبوون ؟
ئەوان : سی ملیارد دۆلار بۆخۆیان قەرز دەکەن ،
ئێمە : ئەو قەرزەی ئەوان دەدەینەوە …
ئەوان : زەویەکانی موڵکی گشتی بەخۆڕایی لەسەرخۆیان تاپۆ دەکەن ،
ئێمە : بە هەزارقات گرانتر لەنرخی خۆی ، لێیان دەکڕینەوە ..
ئەوان : داهاتی ڕۆژانەیان زیاتر لەملیۆنێک دۆلارە ،
ئێمە : سێ مانگ جارێک موچەیەکی نیوملیۆن دیناریمان بۆنامێنێتەوە ..
ئەوان : کە جەنگێک بەرپادەبێت ، بەرەوپاناگاکانی ئەوروپا خۆیان دەشارنەوە
ئێمە : بەتفەنگێک و چوار مەخزەنی بەتاڵەوە دەچینە ناو جەنگەکەوە .
ئەوان : کەدەمرن گردێک دەکەن بە مەزار و باخ و مێرگی سەرقەبرەکەیان ،
ئێمە : کەدەمرین وەسڵێکی قەرزی موەلیدە و هەویەیەکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی ئەوانمان لەپاش جێدەمێنێت، کە تەنیا شتێکە ژیان و مردنی ئێمە و ئەوانی پێکەوە بەستۆتەوە ..

لێدوانێک بەجێ بهێلە