Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیسەبارەت بە ئاگربەستی دەوڵەتانی تیرۆریستی

سەبارەت بە ئاگربەستی دەوڵەتانی تیرۆریستی

by admin
0 کۆمێنتەکان 55 بینینەکان

ئاگربەست مژدەیەکی خۆش بوو بۆ ئەو خەڵکەی قوربانی شەڕەکە بوون و بۆ ئەوانەی دژایەتی تیرۆر و میلیتاریزم دەکەن. بۆ ئێمە کە دەمانویست “دەستبەجێی شەڕەکە بوەستێنرێت”، وەستاندنی ده نگ و هه رای بۆمب هاوێژ و مووشەکەکان، کوشتن و لەناوبردن زؤرباشە. ئەم ئاگربەستە بەهۆی سروشتی لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەو ئامانجانەی کە بەدوایدا دەگەڕێن، ناسکە و لە ڕاستیدا “ئاشتییەکی چەکدارییە”. ئامانجی ئەو شەڕە فشارخستنەسەری بوو بۆ گەیشتن بەو ڕێککەوتنەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل خوازیاری بوون. هاوتەریب لەگەڵ شەڕەکەدا، سووڕێکی دیپلۆماسی لە ئارادا بوو. کاتێک ئەو ئامانجانە تا ڕادەیەک بەدیهاتن و بەردەوامیی شەڕ بۆ لایەنەکان خواستراو نەبوو، ئاگربەست دامەزرا.
ئەم ئاگربەستە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤەکان نەبوو، بەڵکو بۆ کڕینی کات و سەقامگیرکردنی هاوسەنگی هێز کە لە بەرژەوەندی ئیسرائیل و ئەمریکا و هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانی دیکەیان گۆڕابوو و ڕەنگە بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی سەربازیی ئەو دوو لایەنە دامەزرا. ئاگربەست لەبەر ئەوە دامەزرا کە ئامانجی ئەم شەڕە ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی نەبوو، بەڵکو سەپاندنی هاوسەنگییەکی نوێی هێز بوو بەسەر نیزامی ئیسلامیدا.
ڕێژیمی ئیسلامی کە ساڵانێک بوو جەختی لەسەر ئەفسانەی “دەسەڵاتی مووشەکی” و “میحوەری خۆڕاگری” دەکردەوە، لە یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەقینەی خۆیدا لەگەڵ سوپای ئیسرائیلدا، بێمانایی دەسەڵاتی خۆی ئاشکرا کرد. بە ملیارەها دۆلار وەبەرهێنانی گشتی لە پرۆژە ئەتۆمی و چەکەکاندا لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا بۆ خۆڵەمێش کەم بووەوە. ژێرخانی بەرگرییەکەی یان لە سەرەتاوە شکستی هێنا یان بێکاریگەر بوو. وە ئەوەی لە هەمووی زیاتر لەت و پەت بوو، ئەفسانەی دەسەڵات بوو کە بۆ سەرکوتی ناوخۆیی و شانازی دەرەکی بنیات نرابوو.
حکومەتی ئیسرائیل کە خۆی بە دڕندەیی بێ وێنە منداڵانی لە غەززە سەربڕی و ماڵەکانی ڕووخاند و ڕێگەی دەرمان و خۆراکی داخست، ئێستا بێ شەرمانە هەوڵدەدات خۆی وەک “ڕزگارکەری خه لک لە ئێران” پێگەی خۆی دابنێت. بەڵام ئەم ڕژێمە، هەروەک چۆن غەززەی کردە وێرانە، ئەگەر بتوانێت، بەهەمان دڕندەیی تاران و شارەکانی دیکەی لە خۆڵ و خوێن بچووک دەکردەوە. ئامانجەکانی “ڕزگارکردنی خه لک” نەبوون، بەڵکو چەسپاندنی هەژموونی بەسەر ناوچەکە و سەپاندنی پلانی کونه په ره ستانه ی “ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ” و مانەوەی سیاسی حکومەتی فاشیستی نەتانیاهۆ بوو.
میلیتاریزم و مەکینەی نیزامی ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە بەشدار بوو لەم شەڕەدا. لە دوایین ڕۆژدا زوره ملی و گورزی سەربازی پیشان دا، پاشان ترامپی فاشیست لە ڕۆڵی “نێوەندگیری”دا دەرکەوت بە مەبەستی پێشخستنی سیاسەتەکەی لەسەر بنەمای بیرۆکەی نامرۆڤانە و میلیتاریستی “ئاشتی لەسەر بنەمای هێز”، لە هەمان کاتدا پاراستنی سەقامگیری پێویستی سەرمایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
لەم شەڕە خوێناوییەی دوانزە ڕۆژەدا، قوربانییەکان خەڵک بوون، چ لە ئێران و چ لە ئیسرائیل. کەسانێک کە هیچ ڕۆڵێکیان لە ململانێی نێوان ئەو دەوڵەتە تیرۆریستیانەدا نەبوو، بەڵام پاشماوەی شەڕەکە بە پلەی جیاواز کەوتە سەریان. سەدان گیانلەدەستدان، برینداربوون، بێ ماڵ و حاڵ و ئاوارەبوون، ئەو باجە بوو کە خەڵک لە ئێران و ئیسرائیل دایان.
لە هەمان کاتدا ئەم شەڕە دۆڕاویشی هەبوو. پاشایەتیخوازەکان و ڕەزا پەهلەوی کە لە لوتکەی بۆردومانی کۆمەڵگادا لە تەنیشت ماشێنی سەربازی ئیسرائیل وەستابوون و بە فەرمی پشتیوانیان لە هێرشەکانی حکومەتی فاشیستی ئیسرائیل کرد. ئەو هیچ ماتەمینییەکی بۆ مردووەکان نیشان نەدا، تەنانەت دەربڕینی پەشیمانیشی نیشان نەدا، ڕۆڵی خۆی وەک ئامرازێکی سیاسی بازنەی سەربازی ئەمریکا و ئیسرائیل چەسپاند. خەڵک بینی کە ئەم “شازادە” ڕزگارکەر نییە، بەڵکو نه رزگارکه ر، پاشما وه یه کی قیزه ون بو سیاسەتی دەستێوەردان و میلیتاریستییە. ڕیزەکانی ناسیۆنالیزمی لایه نگری ڕۆژئاوایی-پیرۆ اسرائیل لە جاران زیاتر ئیفلاس و ناڕێکخراو و سه رلی شیواون.
شانبەشانی شاپه ره سته کان، ئەو ناسیۆنالیستانەی کە چەپڵەیان بۆ هەر تەقینەوەیەک لە تاران لێدەدا، هەروەها ئەو بزووتنەوە بەڕواڵەت چەپانەی کە پێشوازییان لە شەڕی ئیسرائیل دەکرد، جارێکی دیکە ڕواله تی ڕاستەقینەی خۆیان بە کۆمەڵگا نیشان دا. سەرکردە فیدرالیستی و ناسیۆنالیستییە کۆنەپەرستەکان که خۆیان کرد بە جارچی سوپای هار و فاشیستی ئیسرائیل، جارێکی دیکە نیشانیان دا کە ئەوان بزووتنەوەیەکی سیاسی نین بەڵکو هێزێکی هاوشێوەی بلاک واتەرن و هاوپه یمانی ماشێنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلن. هیچ پەیوەندییەکیان بە ئیرادەی خه لکه وه نییە. نیشانیان دا ئەوانەی لە بۆردومانی خەڵکدا بەدوای سەرکەوتندا دەگەڕێن، دۆستی خه لک نین، بەڵکو دوژمنی ڕزگاریین.
بەڵام ئەگەر ده رسیک لەم کارەساتەدا هەبێت، ئەوە ئەوەیە کە ئاگربەست و ئاشتی ڕاستەقینە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنها لە ڕێگەی دانپێدانانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی شانبەشانی دەوڵەتی ئیسرائیل و ڕەتکردنەوەی فاشیزمی نەتەوەیی و ئایینی و ئیسلامی سیاسی مومکین دەبێت. ئاشتییەکی ڕاستەقینە و بەردەوام نەک بە تیرۆری ئاسمانی و مووشەکی، نە بە هاوارە قێزەونەکانی “الله اکبر”، بەڵکو بە ئازادی و عەلمانییەت و یەکسانی و مافە گشتگیرەکانی مرۆڤ مومکینە. نە ناتانیاهۆ و نە ترەمپ و نە خامنەیی و نە حەماس و نە جیهادی ئیسلامی و نە میحوەری موقاوه مه، و نە میلیتاریزم و نە تیرۆریزمی دەوڵەتی و ئیسلامی هیچ هێزێک نین بۆ ئاشتی.
ڕەنگە ئاگربەستی کاتی تەقینەوەکەی ڕاگرتبێت، بەڵام هەژاری و ستەم و نایەکسانی و بێمافی خەڵک هەر ماون. ئێمە ئێستا لە ڕۆژی دوای خۆڵەمێشدا وەستاوین، ڕۆژێک کە دەبێت هەستین و بەرەو پێشەوە بچین، لەگەڵ ڕێکخستن لە خوارەوە و یەکڕیزی چینایەتی و ئاوەدانکردنەوەی دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی لە دڵی کارگە و زانکۆ و گەڕەک و شەقامدا. ئێمە جارێکی تر بە یەکڕیزی و ڕێکخستن و یەکگرتووییەوە بەدوای ئامانج و خەباتە ڕەواکانماندا دەگەڕێین. ئێمە دژی سیاسەتی تۆقاندن و هەڕەشەکردن لە خەڵک و فراوانکردنی گرتن و ئێعدامەکان لەسەر بنەمای بیانووی بێمانای “وابەستەیی بە ئیسرائیل و سیخوڕی” لەلایەن نیزامی شکستخواردوو و دۆڕاوی ئیسلامییەوە وەستاوین. خەڵکی ئێران بە پێچەوانەی پڕوپاگەندە بێماناکانی بزووتنەوە ڕاستڕەوەکان نیشانیان داوە کە توانای ڕووخاندنی ئەم سیستەمەیان هەیە، نەک بە دەستێوەردانی ماشێنی سەربازی ئیسرائیل و ئەمریکا و ناتۆ، بەڵکو بە شۆڕشی کۆمەڵایەتی خۆیان.
ئێمە هێزی ئازادیخواز و کۆمۆنیست کارگه ری، لەگەڵ خەڵکی دژبەری شەڕ و جینۆساید، پێشوازی لە ئاگربەست دەکەین. ئەم شەڕە هەرێمەکەی گەیاندووەتە لێواری کارەسات و دەبوو بە زووترین کات کۆتایی پێهاتبا. بەڵام هێشتا هەنگاوێک بۆ ڕزگاری نییە. ڕێگای ڕزگاری لە ڕێگەی خەباتێکی هۆشیارانە و ڕێکخراو و سۆسیالیستی و مرۆڤدۆستانەدایە. وە تا ئەم ڕێگایە نەڕۆین، ئاگربەستی ئاشتی نامێنێت و هیچ ڕێککەوتنێک بەردەوام نابێت و ڕزگاری بەدی نایەت.
نا بۆ میلیتاریزم و تیرۆریسم!
ئازادی، یەکسانی، حکومەتی کارگه ری!
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران – حیکمەتیست
٤ تیر ١٤٠٤ – ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە