دەشتی جەمال:
حزبی کرێکاری سۆشیالیست (SWP) لە بەریتانیا هەڵوێستێکی نەرم و مشتومڕاوی لەسەر ئیسلامی سیاسی هەیە. ڕوانگەی ئەوان ڕەگ و ڕیشەی لە چوارچێوەیەکی دژە ئیمپریالیزمدا هەیە. ڕوانگەی SWP بۆ ئیسلامی سیاسی، تێگەیشتن لە ئیسلامی سیاسی وەك وەڵامێك بۆ ئیمپریالیزم SWP باس لەوە دەکات کە ئیسلامی سیاسی لەوانەش بزووتنەوەکانی وەك ئیخوان موسلیمین، حەماس، یان حزبوڵڵا- تا ڕادەیەکی زۆر وەك وەڵامێك بۆ ئیمپریالیزمی ڕۆژئاوایی و داگیرکاری و سەرکوتکردن بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرهەڵدەدات. ئەم بزووتنەوانە نوێنەرایەتی خەباتی ڕاستەقینە دەکەن بۆ زۆرێك لە خەڵکی ئاسایی دژی ڕژێمە تاکڕەوەکان، داگیرکارییەکانی ئیسرائیل، یان دەستێوەردانەکانی ئەمریکا. ئەگەرچیSWP لەڕووی سیاسییەوە پشتگیری لە ئایدۆلۆژیای ئیسلامی سیاسی ناکات، بەڵکو دان بەوەدا دەنێت کە زۆرجار بۆشایییەك پڕدەکاتەوە کە بەهۆی نەبوونی چەپێکی بەهێزەوە بەجێماوە، ئیسلامی سیاسی لە بنەڕەتدا کۆنەپەرستانە نیە، دەبێ لە چوارچێوەی ماددی و مێژوویی خۆیدا تێبگەین…(بۆچوونەکانیSWP)
بەبۆچوونی ئێمە ئيسلامى سياسى بزووتنهوهيهكى كونهپهرستانهى هاوچهرخه. بزووتنهوهى ئيسلاميى لهئاكامى بۆشاييهکی ئايدیۆلۆژيك- سیاسی ناسیۆنالیزم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سهرلێشيواويى بۆرژوازيى محهللى ئهم وڵاتانهدا بهوێنهى يهكێك له بەدیلەکانی باڵى ڕاستى كۆمهڵگا بۆ تازهكردنهوهى ههيكهلى حوكمڕانيى بۆرژوايى له ڕووبهڕووبوونهوه لهگهڵ چهپ و چينى كرێكارێك كه لهگەڵ گهشهى سهرمايهداريدا ئهميش پهرهى سهندبوو هاتۆتە مهيدانەوە.
ئيسلامى سياسى لهروانگهى ئێمەوە ناونيشانێكى گشتيى ئهو بزووتنهوهيهيه كه ئيسلام به ئامرازێکى سهرهكى دهزانێ بۆ دهست پياهێنانهوهيهكى ڕاستڕەوانهى چينى دهسهڵاتدار و نيزامێكى حكومهتيى لهدژى چهپڕهويى لە کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، وهبهم پێيه له پێشبڕكێ لهسهر بهشى خۆى له دهسهڵاتى جيهانيى سهرمايه لهگەڵ بهشهكانى ديكه و بهتايبهت لهگهڵ قوتبهكانى ههژمونيى جيهانى سهرمايهداريدا له كێشمهكێشدايه.
لەدیدگا و بۆچون و لێکدانەوەی سیاسی سۆشیالست وەرکەرەوە کە “دژ بە ئیمریالیزم و دژە ئەمریکایە”، واتە ئەمریکا بەسەرچاوەی هەموو کێشەکان دەزانێت لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا وە دەیەوێت ئینکاری ئەوە بکات کە لەم کۆمەڵگایانەدا کێشمەکێشی چینایەتی هەیە وەك هەر کۆمەڵگایەکی تری سەرمایەداری کە پشتی بە چەوساندنەوە و کاری بەکرێ بەستوە. بۆرژوازی و کرێکار کەوتوونەتە بەرامبەر بەیەکەوە لەو کۆمەڵگایەنەشدا، بەڵام سۆشیالیست وەرکەر پێیوایە کە ناسیونالیزم و ئیسلامی سیاسی و سەرمایەداری لەو کۆمەلگایانەدا واتە خۆرهەلاتی ناوەڕاستدا پێویستە پشتیوانی لێبکرێت. بەم شێوەیە دەیەوێت چاو بپۆشێت لە خەباتی چینایەتی و بزووتنەوەی چینی کریکار لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە بەرامبەر بە سەرمایەداری و ئیسلامی سیاسیدا راوەستاوە، چونکە ئەو پێیوایە لە غیابی چەپێکی بەهێز، ئەوە ئیسلامی سیاسییە لە مەیداندایە کە ئەم بۆچوونە تەواو ناسازگاری خۆی نیشان دەدات بەرامبەر کۆمۆنیزم و خەباتی کۆمۆنیستەکان و خەباتی ئەنتەرناسیونالستی.
هەر ئەم لێکدانەوە و بۆچوون و میتۆدە سیاسییەشە کە بەدرێژایی مێژووی حزبی سۆشیالست وەرکەر کە لەپاڵ بەرگری لە کۆماری ئیسلامی ئێران و موقتەدا سەدری عێراق ڕابوەستێت. جێگەی خۆیەتی مێژوویەك بگێرمەوە لەکاتێکدا کە ئهفغانستان وهكو يهكهمين مهيدانى تۆڵە سەندنەوەی ئهمريكا لهبهرامبهر تاوانى ١١ى سێپتامبهردا بووە مەیدانی هێزنيشاندانی سەربازی و میلیتاریزمی ئەمریکا و ڕۆژئاوا، وە لەبەرامبەر به ئيسلامى سياسیدا جەنگ بەرپابوو، لە ئەیلولی ساڵی ٢٠٠١، دوای ماوەیەکی کەم لە هێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر، بەرەی دژی جەنگ پێکهات وەك وەڵامێك بۆ شەڕی پێشبینیکراو بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ئەفغانستان. بەرەی دژی جەنگ بەخێرایی بوو بە هێزێکی ناوەندی لە بزووتنەوەی دژە جەنگی بەریتانیادا، بەتایبەتی لەکاتی پێش لەشکرکێشییەکەی ساڵی ٢٠٠٣ بۆ سەر عێراق. ئەم جووڵانەوەیە لە مەیداندا بوو. لە بەریتانیا منیش وەك هەڵسووڕاوێکی کۆمۆنیست ئەندامێکی بەرەی دژی شەڕ بووم، لە کۆمیتەکەدا بۆچونێکی جیاوازمان بوو لەسەر جەنگەکە و پێمان وابوو کە خۆرهەلاتی ناوەڕاست شانۆى كێشمهكێشى نێوان كۆمهڵێك بزووتنهوهى كۆمهڵايهتييه كه بهرلهم كێشمهكێشهى ئەمریکا و ڕۆژئاوا لهگهڵ ئيسلامى سياسيدا وجوديان بووه و ڕهوهندى سياسى كۆمهڵگا جياجياكانيان شكڵ پێداوه. بەداخەوە حزبی سۆشیالیست ۆرکەر ئەوەندەی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان ڕێگەیان بە قسەکەرانی تالیبان و ئیسلامی سیاسی دەدا، رێگەیان بە ئێمە نەئەدا لەو مارشە نارەزایەتیانەدا قسە و لێکدانەوەی خۆمان لەسەر ئەو جەنگە لەڕوانگەی بەرژەوەندییەکانی چینی کرێکار و ئازادیخوازانەوە بخەینەڕوو! بەتەواوی تواناوە بایکۆتیان دەکردین وە هەروەها لە دەورەی جەنگی عێراقیشدا هەمان ڕێچکەی سیاسیان گرتەبەر بەرامبەر بە ئێمەو هاوڕێکانم لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق . ئێمە کە دژ بە جەنگ و بەرگریکاری ئازادی و مرۆڤدۆست و مەدەنیەتی کۆمەڵگا بووین حاشیەدەکردەوە، لەکاتێکدا مەیدانیان بۆ نوێنەری ئەو ڕەوتانە سازدەکرد کە تیرۆر و تەقاندنەوە و ژنکوشتن و مناڵ کوشتن و خەڵکی سڤیلیان کردۆتە ڕێبازی مقاوەمەت و بیرکردنەوەیان! یان ستایش و سپاردنی ئەو جێگەو پێگەیە لە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی بەریتانیا بە ڕەوتی کۆنەپەرستی ئیسلامی سیاسی بەبیانووی کۆکردنەوەی خەڵکی زۆرەوە لەسەر حسابی پەلاماردانی ئێمە وەك کۆمۆنیست و سوشیالیستێك کە بەرگریکاری سەرسەختی چینی کرێکار و سکولاریزم و پێشکەتنخوازی و کۆمەڵگەی مەدەنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکمان دەکرد لە کۆمەڵگاکەمان.
لەکاتێکدا مێژووی کۆمەڵگەی هاوچەرخی عێراق وکوردستان، مێژووی کێشمەکێش و ڕووبەڕووبوونەوەی دوو بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی جیاواز و دژ بەیەك بووەو هەیە، بزووتنەوەی ناسیونالست و ئیسلامی کە کاردەکەن بۆ داسەپاندنی ئەسارەت و دواکەتوویی کۆمەڵگا و بێبەشکردنی ئینسانەکان لەژیانی هاوچەرخ، لەگەڵ بزووتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری و پیشکەوتنخوازی و یەکسانیخوازی و سکولاریزم و بەرگریکاران لە کۆمەلگایەکی ئازاد و یەکسان و خۆشگوزەران، کە ئەم بەرەیە نۆینەرایەتی دەکات ،حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و ئەم دەنگە، حزبێکە چینی کرێکار بۆ رزگارکردنی کۆمەڵگا ئامادە دەکات. حزبێکە دەیەوێت نوێنەرایەتی چینی کرێکار و چارەسەری چینی کرێکار بۆ مرۆڤایەتی بکات لە خەباتی دەسەڵاتی سیاسیدا، کە کلیلی گەیشتن بە بناغەی ئابووری کۆمەڵگایە. ململانێی سەرەکی لەسەر دەسەڵات و چارەنووسی کۆمەڵگا دەکات… ئێمەیەك قوربانی دەستی ئەو رەوتە کۆنەپەرستانەین لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا کە هەمیشە جەنگاوین لەدژی ئەو رەوتانە و تێکۆشاوین بۆ دەستکۆتاکردنی ئیسلامی سیاسی لەسەر ژیانی خەڵك. هاوکات خەبات لەدژی ئیمپریالیزم بەشێکە لە ستراتیجی ئێمە بۆ شۆڕشی سۆشیالستی، بەداخەوە ئەوان نەیاندەویست گوێ لەوە بگرن کە کۆمۆنیستەکان و سۆشیالیستەکانیش لە عێراقدا هەن کە دەتوانن رابەریی خەبات و تێکوشانی خەڵك بکەن بەدژی داگیرکاری و ئەوانن کە بەرنامەی شۆرشی سۆشیالستی جێگیر دەکەن. ئەم ڕەخنانە ستراتیژیەتی هاوپەیمانی تاکتیکی SWP لەگەڵ هێزە ئیسلامییەکان وەک کورتبین و دژایەتی بنەما سۆسیالیستیەکان تەحەدا دەکەن و جەخت لەسەر پێویستی هاودەنگی لەسەر بنەمای چینایەتی و دژایەتییەکی بێوچان بۆ هەر ئایدۆلۆژیایەکی دژە چینی کرێکار، ئاینی یان عەلمانی دەکەنەوە.
کەچی ڕوانگەی ئەم حزبە ئەوەیە کە ئيسلامى سياسى وهكو هێزێك دەبینێت كه له پێكهاتهى سياسى وڵاتانى موسڵماننشينى خۆرههڵاتى ناوهڕاست و باكورى ئهفريقادا جێگەیان هەیە وە بەهۆی ئەو تەسەورە پۆپۆلیستی و خەڵگەراییەی کە هەیەتی چاودەپۆشێت له ئينسانكوژيى ڕەوتە ئيسلامیەکان لە چەشنی کۆماری ئیسلامی ئێران و گروپە تیرۆریستیەکان لە سوریا، تالیبان لە ئەفغانستان و داعش و رەوتەکانی تر لە ميسر و جهزائير و سودان و سوریا… کە ئەمانە نموونەیەکی بەرجەستەن لە ئەنجامدانی تاوان و کوشتن و سەربڕین و کوشتاری بەکۆمەڵ تا بێمافکردنی ژنان و مناڵان و خوێن ڕشتنی خەڵکی مەدەنی.
دوانموونە لەسەر خۆپیشاندانێکی دەمودەست لەسەر جەنگی ئیسرائیل دژ بە ئێران بوو کە بەئاشکرا وتاربێژانێکیان هێنابووە سەر شانۆی قسەکردن کە ڕاشکاوانە بەرگری لەکۆماری ئیسلامی ئیران دەکرد. ئەو رژێمە کۆنەپەرست و ئینسانکوژە کە زیاتر لە ٤٥ ساڵە بە ئاگر و ئاسن و ئیعدام نارەزایەتی کریکاری و ئازادیخوازان سەرکوت دەکات، دەیان هەڵسووڕاوی کرێکاری و چەپ و سۆشیالست و هەڵسووڕاوانی مامۆستایان و لاوان و ژنانی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی لەسێدارە داوە و کونجی زیندانەکانی سیخناخە لە هەڵسووڕاوانی کرێکاری و ژنان و ئازادیخوازان، بەڵام هەمان ئەو تێزە دژی ئیمپریالیزم و زایۆنیزمە بەرچاوی گرتوە و لە گۆشەی سۆز و بەزەییەوە کۆماری سێدارە دەکاتە پاڵەوانی راوەستانەوە بەرامبەر بە ئەمریکا و غەرب و چەپڵەی سەربەرزانە بۆ ئەو رژێمە کۆنەپەرستە لێدەدات!
بەراستی جێگەی نەنگیە لە کاتێکدا خەڵکی ئازادیخواز و موتەمەدینی دنیا و جوڵانەوەی جیهانی لەدژی جەنگ و پەلامارە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا ڕاوەستاوە، بەڕوونی بەرپرسیارییەتی کۆتاییهێنان بە ئەم بارودۆخە مەترسیدارە دەکەویتە ئەستۆی ئێمە، ئێمەیەك کە هیچ بەرژەوەندییەکمان نیە لە دەستپێکردن یان بەردەوامبوونی ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەدا، دەتوانین ڕاستەوخۆ و بەهێز و دەنگی نارەزایەتیمان بۆ کۆتاییهێنان بە ئەم جەنگەی بەردەوام لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرپادەکرێ، ڕابوەستین. بەڵام مەیدان بۆ رژێمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی ئاوەڵا دەکەن تاوانەکانی ئەو رژێمە ئەپارتایدو ئینسانکوژە پاساو بدرێت! هاتنە مەیدانی هێزی جەماوەری ملیۆنی کە خوازیاری راگرتنی جەنگە و داوای کۆتاییهێنان بە تاوانەکانی حکومەتی نەتانیاھۆ و هاوپەیمانییەکانی و دەستهەڵگرتن لە غەزە، سوریا، لوبنان، و ئێران.. بخاتە ناو توورەکەی ئیعتباری رژێمی ئیسلامی ئێرانەوە لەسەر حسابی چینی کریکار و ئازادیخوازان و ئینساندۆستانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست! تاوانەکانی ئیسلامی سیاسی پەردەپۆش بکرێت! سۆشیالست وەرکەر بەم هەڵوێستە سیاسییەی بەرامبەر بە ئیسلامی سیاسی و رژێمی ئێران، بێرێزی بە هەوڵ و خەبات و قوربانی ئەو هەزاران کۆمۆنیست و سۆشیالیست و هەڵسووڕاوە کرێکاری و ئازادیخوازانە دەکات کە لەلایەن رژێمـی ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارە دراون و کوژراون یان لەلایەن رەوت و گروپەکانی ئیسلامی سیاسیەوە لە ناوچەکەدا تیرۆرکراون! بەو هەڵوێستەیان دەیانکاتە شەریك لەگەڵ تاوانەکانی ئیسلامی سیاسی و رژێمی ئیسلامی ئێران دژی چینی کرێکار و بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی و یەکسانیخوازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا!
٣٠/٦/٢٠٢٥