53
تەمەنی کابینەی نۆ بوو بە شەش ساڵی ڕێک، دوو ساڵە سەرۆکایەتی ئەم حکومەتە و وەزیرەکانی بە ناشەرعی لە دەرەوەی یاسا لە پۆست و ئیمتیازاتەکانیان بە نا یاسایی و نا ڕەوا بەردەوامن! ئەگەر ئەو فەزیحەیە بۆ پارتی و یەکێتییەکان دە جار نەنگی و عەیب بێت، بۆ ئەوانەی گۆڕان هەزاران جار!
١-
تەمەنی کابینەی نۆ بوو بە شەش ساڵی ڕێک، دوو ساڵە سەرۆکایەتی ئەم حکومەتە و وەزیرەکانی بە ناشەرعی لە دەرەوەی یاسا لە پۆست و ئیمتیازاتەکانیان بە نا یاسایی و نا ڕەوا بەردەوامن! ئەگەر ئەو فەزیحەیە بۆ پارتی و یەکێتییەکان دە جار نەنگی و عەیب بێت، بۆ ئەوانەی گۆڕان هەزاران جار!٢
کابینەی نۆی مەسرور بارزانی بە وەعدی ئەوە هات سەردەمێکی جیاواز لە کابینەی هەشتی نێچیرڤان بارزانی بخوڵقێنێ، کەچی ئێستا زۆرێک لە پارتییەکان پێش هەموو کەس خۆزگە بە ڕابردوو دەخوازن و دەڵێن؛ سەد رەحمەت لە کفن دز!
٣
لە کابینەی نۆ دا، ١١ مووچە بە تەواوی دابەشنەکراوە و لێبڕین لە ١٠ مووچەدا کراوە و چارەنوسی زیاتر لە ٢ مووچەش نادیارە! ئەمە وا دەکات خراپترین کابینە بێت بۆ مووچە!
٤
تەنها ئەو باج و رسوماتەی لەم کابینەیەدا بە نایاسایی بە ڕیژەیەکەی زۆر و زەوەند زیاد کرا فەزیحەیەکی دیکەیە کە دەشێ نمونەی زەقی شکست و بارگرانی بێت بۆ خەڵک!
٥
ئەو بێهیوایی و بێمتمانەییەی کابینەی نۆ لە زۆربەی ئاستەکاندا، لە ناخی تاکی ئەم هەرێمەدا بەرامبەر دەسەڵات و حکومەت خوڵقاندویەتی بە نۆ ساڵیتر ئاسەواریان ناسڕێتەوە!
٦
کابینەی نۆ بە بەڵێنی چاکسازییە گەورەکان دەستی پێکرد، کەچی هەرێمی کوردستانی لە زۆرینەی بوارەکاندا دایە دەست شکستی گەورە. وا بڕوا گەورەتریش بەرێوەیە!
هۆشیار عەبدوڵا
