Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیرێکخراوێک: مانگانە زیاتر لە 300 گەنجی ئیدارەی راپەڕین کۆچ دەکەن

رێکخراوێک: مانگانە زیاتر لە 300 گەنجی ئیدارەی راپەڕین کۆچ دەکەن

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 55 بینینەکان
سەرۆکی رێکخراوی گەنجانی راپەڕین دەڵێت، ژمارەی ئەو گەنجانەی لە ئیدارەی راپەڕین هەوڵی گەیشتن بە ئەورووپا دەدەن زۆر زیادیکردووە و رۆژانە زیاتر لە 10 گەنج کۆچ دەکەن.
 
رۆژی یەکشەممە 06-07-2025، ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی رێکخراوی گەنجانی راپەڕین لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی هەوڵی گەنجانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بۆ گەیشتن بە ئەورووپا رایگەیاند: ”تەنیا دوێنێ شەو لە قەڵادزێ 70 گەنج رۆیشتوون.”
ئەحمەد حەسەن وەکو رێڕەوێکی نوێ بۆ گەیشتنی گەنجانی کوردستان بە ئەورووپا، ئاماژەی بە مەترسییەکانی رێگەی لیبیا کرد و گوتی، ”راستە  مووچە و کار نییە، بەڵام ناکرێت گەنجانمان بە 25 هەزار دۆلارەوە لەو رێگەیە بدەن، بەبێ ئەوەی بزانن بە سەلامەتی دەگەنە ئەورووپا یان نا.”
 
ماوەیەکە گەنجانی هەرێمی کوردستان لە رێگەی باندە قاچاخچییەکانەوە کە بە ”زۆر مەترسیدار” ناودەبرێن، دەچنە لیبیا، بۆ ئەوەی لەوێوە خۆیان بگەیێننە ئەورووپا. بەگوتەی سەرۆکی رێکخراوی گەنجانی راپەڕین، بەر لە رەمەزانی ئەم ساڵ تەرمی مێرمنداڵێک لەو رێگەیەوە هەوڵی گەیشتن بە ئەورووپای دابوو، گەڕێندراوەتەوە هەرێمی کوردستان، ”بینیمان گورچیلە، دڵ و جەرگی دەرهێنراوە و بازرگانی پێوە کراوە. ئێمە ترسمان لە دووبارەبوونەوەی ئەو رووداوانە هەیە.”
قەڵادزێ ناوەندی قەزای پشدەرە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، کە بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوەکە، زۆربەی ئەو گەنجانەی لە هەرێمی کوردستانەوە کۆچ دەکەن، خەڵکی ئەو دەڤەرەن. ئەحمەد حەسەن لەسەر زاری یەکێک لە قاچاخچییەکانەوە دەڵێت، ”بەگوتەی ئەو بێت، لە هەفتەی داهاتوودا 150 گەنجی دیکەی قەڵادزێ دەنێرێتە ئەورووپا.”
 
سەرۆکی رێکخراوەکە گوتیشی، لەوکاتەوە کە رێگەی لیبیا کراوەتەوە، ”مانگانە 300 بۆ 400 گەنج دەڤەرەکە جێدەهێڵن.”
 
لیبیا بە خاڵێکی سەرەکیی پەڕینەوەی کۆچبەران بۆ ئەورووپا دادەندرێت و کۆچبەران لەوێوە بە دەریای نێوەڕاست خۆیان دەگەیێننە کەناراوەکانی ئیتاڵیا.
 
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی رابردوو 34 هەزار و 349 کۆچبەر لە لیبیاوە چوونەتە وڵاتانی ئەورووپا کە زۆربەیان خەڵکی ئەریتریا، سۆماڵ، نایجیریا، بەنگلادیش، سووریا و غانا بوون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە