Home بیروڕامەسرور بارزانی کاتی جێهێشتنی سیاسەتە و گەڕانەوەتە بۆ پیشەی سەرەتایی

مەسرور بارزانی کاتی جێهێشتنی سیاسەتە و گەڕانەوەتە بۆ پیشەی سەرەتایی

by admin
0 کۆمێنتەکان 86 بینینەکان

هيدى كاكەره ش حەمەخورشيدى:     
هەرێمی کوردستان لە ڕۆژگاری حکومڕانی مەسرور بارزانی و لە دوای هەڵبژاردنی کۆتایی تا ئێستا ڕووبەڕووى چەندین ئاڵانگارى سیاسی و ئابووری بێ وێنە بووەتەوە کە تیایدا حکومەتى ماوە بەسەرچووى ئێستا نەیتوانیوە حکومەتی نوێ پێکبهێنێت و بەردەوام لە خولى ئێکسپایەریدا ماوەتەوە بەردەوامە، ڕاستییەک کە دەریدەخات ئەم کەسە بۆ کارى سیاسی گونجاو نییە و دەبێت بیر لە جێهێشتنی سیاسەت بکاتەوە. لەم ماوەیەدا کە خەڵکی کوردستان بە کێشەی نەبوونی مووچە، کەمی کارەبا، کەمی ئاو و خزمەتگوزاری بنەڕەتی دەناڵێنن، پارتی دیموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی سیستماتیک بەکارهێنانی میدیای فەرمی و نافەرمى و پڕۆپاگەندای عەشایەری بۆ چەوتکردنەوەی بیری گشتی و گۆڕینى سەرنجى هاوڵاتیان لە کێشەکانی سەرەکی کار دەکات. بەپێی ئامارەکان، ڕێژەی بێکاری لە هەرێمدا بەرەو ٣٥٪ دەڕوات، کاتێک کە ٩٩٪ لە کارمەندانی حکومەت لە ماوەی ٨ مانگی ڕابردوودا مووچەیان بە تەواوەتى وەرنەگرتووە و هەمیشە موچەیەک لە دواوە بوون ئێستاش کە باسى لێوە دەکەین فەرمانبەرانى کەرتى تایبەت زیاد لە ٦٨ ڕۆژە موچەیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا مەسرور بارزانى خانەوادەکەی لەگەڵ بەرپرسانی حیزبەکەى بە میلیۆنان دۆلار دابەش دەکەن. هەروەها کەمی کارەبا بۆ کەمتر لە ٢ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا گەیشتووە لە زۆرێک لە ناوچەکان، لە کاتێکدا نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و داهاتی هەرێم زیادی کردووە بەڵام هیچ بەشێکی لێ بۆ پێشکەوتنی خزمەتگوزاری تەرخان نەکراوە. لەم بارودۆخەدا، پارتى لەجیاتی چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، بە بەکارهێنانی سەرچاوە زەبەلاجەکانى تەلەڤیزیۆن و سۆشیاڵ میدیا سێبەرەکانى بەتایبەتر لە ڕێگەى هەردوو مەکینە زەبەلاحەکەى ئاڤا تیڤى و کوردستان ٢٤، هەواڵی درۆ و پڕۆپاگەندە و بابەتى سارى بێ سوود بڵاو دەکاتەوە کە مەبەست لێی شاردنەوەی ڕاستییەکان و دوورخستنەوەى هاوڵاتیانە لە کێشەکانی ڕاستەقینەکان. ئەم ڕەوشە وایکردووە کە ئاستى متمانەى سیاسی حکومەتی هەرێم لە نێوان خەڵکدا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزێت بچێتە ژێر سفرەوە و داوای گۆڕانی بنەڕەتی لە سیستمی حکومڕانی بکات. بەڕاستی ئەوەی دەبێت بگوترێت ئەوەیە کە مەسرور بارزانی لە پیشەی پێشووی خۆی وەک کامێرامانى باوکى زۆر باشتر بوو و پێویستە بگەڕێتەوە بۆ ئەو کارە، چونکە سەرکردایەتى کردنى وڵات و میلەت کارێکی ئاسان نییە و پێویستی بە توانا و شارەزایی تایبەتە دەبێت کەیێکى لێهاتوو لەو بوارەدا ئەو کارە بکات نەوەکو کمێرەمانى پێشوو، کە بە ڕوونی دەردەکەوێت خۆى و تیمەکەی ئەو تواناییانەیان نییە. ئەم حکومڕانی نەشیاوەیە وایکردووە کە پیشەسازی لە هەرێمدا تەواو بڕووخێنرێت، کەرتى کشتوکاڵی لە کاولکاری و بێ پلانی بێت، قوتابخانەکان بێ پێداویستى و بێ مامۆستا بن، نەخۆشخانەکان بێ دەرمان و بێ دکتۆر بن لە هەمووشى کارەساتر دەرگاکانیان دابخەن، هەتا ئاستێک کە خەڵکی کوردستان ناچارن بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانیان تەنها دوعا و نزا بکەن لەبەر ئەوەى بە هۆکارى نەبوونى موچە و پارەى تاک لەگەڵ ئەوەشدا داخستنى نەخۆشخانەکان تەنها پشت بە خوا و پاڕانەوە دەبستن. لە کۆتاییدا، بە ڕوونی دەڵێم مەسرور بارزانى کاتی جێهێشتنی سیاسەت هاتووە ، چونکە بە درێژەی ئەم حکومڕانی شکستخواردووە، هەرێمی کوردستان بەرەو لێکترازان و تێکچوونی زیاترەوە دەڕوات.

لێدوانێک بەجێ بهێلە