Home هەواڵهەولێر: لەسەر داواکردنی کارەبا، هاوڵاتییەک دەکوژرێت و سێی دیکەش بریندار دەکرێن

هەولێر: لەسەر داواکردنی کارەبا، هاوڵاتییەک دەکوژرێت و سێی دیکەش بریندار دەکرێن

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 85 بینینەکان

هەولێر: هاوپشتی

شەوی ڕابردوو لە سنوری ناحیەی وەرتێ، هاوڵاتیان بۆ داواکردنی کارەبا رژانە سەر شەقام و ڕێگەی سەرەکی هەولێر- حاجی ئۆمەرانیان داخست.
چەند رۆژێکە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، بەهۆی خراپی کارەبای نیستیمانییەوە لە کات و ساتی جیاوازدا، هاوڵاتیان خۆپیشاندان دەکەن بۆ داواکردنی کارەبا و لە لایەن هێزە ئەمینییەکانەوە بڵاوە بە خۆپیشاندەران دەکرێت.
شەوی یەکشەممە ( ١٣\٧\٢٠٢٥)لە ناحیەی وەرتێی قەزای ڕواندووز، هاوڵاتیانی ئەو سنورە رژانە سەر شەقام و شارێی «هەولێر- حاجی ئۆمەران»یان داخست کە بە ڕێگەی هامڵتۆن ناسراوە.
بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران، هێزێکی زۆری ئەمنی چونەتە ناوچەکە، وەک لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەردەکەوێت، چەکدارێکی هێزە ئەمنییەکان کە ناوی سەمەد عومەرە. بە جلی مەدەنییەوە بە کڵاشینکۆف لە گەنجێک دەدات و پاشان گوللەیەک بەرهاوڵاتییەک دەکەوێت بە ناوی حەسەن ڕەحمان و دەست بەجێ گیان لە دەست دەدات.
حەسەن ڕەحمان، کارمەندی هێزەکانی بەرگری و فریاکەوتنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و بکوژەکەی جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆرانە. جگە لە حەسەن ڕەحمان، سێ هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی «ئاری عوسمان، نەزیر شێخە، بەهرۆز عەبدولقەهار» بریندار بوون.
سەرچاوە:بوار

لێدوانێک بەجێ بهێلە