Home بیروڕاچەند قسەیەک لەسەر ئەم دۆخەی ئیستا

چەند قسەیەک لەسەر ئەم دۆخەی ئیستا

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 70 بینینەکان
عەزیز ڕەئووف
یەکەم: شتێک بەناوی دەسەڵات بوونی نییە و هیچ پەیکەرێک نییە تا بیڕوخێنیت، ئەوەی هەیە چەند بنەماڵەیەکن و بە پاڵپشتی هێزی چەکداری هەڵخەڵەتێندراو درێژە بە دۆخەکە دەدەن. پەیوەندی دەسەڵات بە خەڵکەوە نەماوە و شەقام و خەڵک بێساحێب جێهێڵدراون.
دووەم: تا ئەم چرکەساتە داخوازییەکان زۆر بچووکن، داخوازی خەڵک دەبێت لە کارەبا و ئاو و موچە گەورەتر بێت. نەبوونی خزمەتگوزارییەکان بە دابینکردنی چارەسەرنابێت، بەڵکو چارەسەر دەستبردنە بۆ کێشە بنەرەتییەکان لە دەسەڵات و خێڵ و بنەماڵە و بازرگانە بەناو سیاسییەکان.
سێیەم: تۆبڵیی کاڵفامێک لەم وڵاتە هەبێت بروای بە هێزەکانی بەناو ئۆپۆزسیۆن مابێت؟ ئۆپۆزسیۆنی میدیایی و پارلەمانی لەناو ئەم دۆخەدا هیچ نییە جگە لە دریژەدان بە مانەوەی ئەم فۆرمە لە دەسەڵات. وەک چۆن لە ڕاپەڕینەکە خەڵک راپەڕی و دەسەڵاتی تەسلیم بە دوو هێزەکە کرد، دڵنیابن هێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات هیچ هەنگاوێکی کرداری نانێن و چاویان بڕیوەتە توڕەیی خەڵک تا سواری شەپۆلەکە ببن.
چوارەم: پرسیار لەسەر قسەی سیاسی دروست بووە و سەردەم سەردەمی کردەی سیاسییە. میدیای سێبەر و چاودێری نا چاودێر و ڕۆشنبیر و قەلەمفرۆشان و پیاوانی ئاینی دونیاپەرست، هێندەی تر دۆخەکەیان لێڵ کردووە.
پێنجەم: خۆپیشاندانی مەدەنی ڕێک نەخرێت کاریگەری نییە. پێش خۆپیشاندان دەبێت ڕێک بخرێت و ئامانجەکەی دیاری بکرێت. تا دۆخەکە لە گرێژنە دەرنەچووە دەبێت شتێک بکرێت. لە فۆرمی خۆڕێکخستەنەوە لە شار و شارۆچکەکان و دەست گرتن بە خەمی یەکترەوە بیر لە چارەسەری ڕیشەیی ئەم دۆخە تر بکەینەوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە