حسام الدین ئەحمەد:
هەرێمی کوردستان ناوچەێکی پێنچ بۆ شەش میلۆن کەسییە لە باکوری عێراق،ماوەێکی زۆر لە حەفیاییەکان و هەشتاییەکان شەڕی ڕژێمی عێراقیان کردووە بۆ ئازادی و سەربەستی و مانەوە،بەرامبەردا عێراق ئەنفاڵ و کیمیابارانی دۆڵی بالیسان و شێخ وەسان و هەڵەبجە و وێرانکردنی دەیان هەزار گوند و شاری لێکەوتەوە،بێ گوێدانە مافەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی و دێموکراسیەکانی سەردەم،لە ئەنجامی هەموو ئەو رووداونە بەرهەمی ڕاپەرینی لێ دروستبوو،کە گەڵی کوردستان ئەنجامیدا و سەرکەوتوو،بەڵام بەداخەوە دوو حیزبی نا ساسیی و نا بەرپرس لە خوێنی سەدان هەزار شەهید و بنەماڵەی شەهید لە جیاتی ئەوەی ئاشتی و سەقامگیر بۆ خەڵکی کوردستان دابینبکەن و خۆشگوزارنی بۆ خۆیان و گەڵی کورد فەراهەمبکەن،کەوتنە دزین و تاڵانکردنی سامانی گشتی و سامانی تاکەکەسی لەهەموو ئاست و سێکتەرەکانی ژیان،بووژاندانەوە و گەشکردنی ئابووری و کەرتی پەروەردە و تەندروستی و هونەر و سینما و دەیان بوارتر لە جیاتی گەش و نەماکردن دواکەتنی زۆریان بە خۆیەوە بینی،رۆژنامەگەری لە پاشەکەشێکی واقیعی سەردەماندایە،دەیان رۆژنامەنووسین لە هەموو ئاستەکانی و شارەکان شەهید کردوور،بۆ ئەوەی بێ دەنگی و شەرشۆری بۆ خەڵکی ستەمێکراوەی کوردستان دروست بکەن بەنموونەی سەردەشت عوسمان لە هەولێر،ویداد حسێن لە دەڤەری بادینان،سۆرانی مامە حمە لە کەرکوکی دڵی و قودسی کوردستان و کاوە گەرمیانی و لە دەڤەری گەرمیان و ئیداری گەرمیان ئەمانە هەمووی تاوانە بەرامبەر بە ئازادییەکان تاکەکەس، لێدان و دەرکردن و چاوسوورکردنەوە و ریش سووتاندنی مامۆستایانی ئایینی،لێدان و زێندانیکردنی مرۆڤە ئازادیخوازەکان و نیشتیمانپەروەرەکان و سەربەستەکان،هەر ئەمەشە وایکردووە پەرلەمان بێتە شوێنی چا خواردن و کاتبەسەربردنی کاتی رۆژانەی پەرلەمانتەرەکانی کوردستان و بارگرانی لەسەر داهاتی گشتی،دزین و بەتاڵانبردنی سامانی گشتی نەوت و گاز و سامانە نەوتی و نانەوتەییەکان و هەژارکردن و نەدانەی مووچەی فەرمانبەران و خەڵکی ستەمدی کوردستان،بێ دەنگکردن و بێ یاساییکردنی دادگاکان،ئە
مرۆ دادگاکانی کوردستان گرنگی خۆیان لەدەستداوە چونکە حیزب دادوەرە بەرێزەکان ئاراستە دەکات لەجیاتی یاسا و یاسابەرکارەکان دادوەرە بەرێزەکان ئاراستەبکات،واتای بوون و نەبوونی دادگاکان هیچ گرنگ نیە لە ژیانی رۆژانەی خەڵک،چونکە تاوانەکانی گوشتنی ژن و کچەکان لەسەربنەمای شەرەف بەردەوامە بگرە زیاتربووە لە چاو ساڵانی ڕابردوو،گرتن و کوشتنی رۆژنامەنووسینەکان بەردەوامە و زیاتر بووە،دوا کەیسەی رۆژنامەنووسانی بەدینان و گرتن و حوکمدانیان لەسەر بنەمای خیانەت کە هیچ ئەسل و ئەساسێکی نووسراوە یان بنتراوە یان کرداری نەبوو بۆ ئەوەی دادگای بکڕین، کوشتنی مرۆڤی ئاسایی رۆژانە بەرز و بەرزتر دەبێتەوە لە هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان،قەیرانەکان رۆژانە قوڵتر دەبنەوە،سەڵامەتی هاوڵاتی هیچ کات گەرەنتی ناکڕێت و هێج کات ناتوانی بەسەلامەتی لە ماڵ بیتەدەرێ و بەسەلامەتی بەگەرێتەوە ماڵ، هاوڵاتی ناتوانی لەرێگای دانگدان کە مافێکی سروشتی مرۆڤە بتوانێ گۆرانکاری دروست بکات،چونکە هیچ هەڵبژاردنێک کە کوردستان پاک وبێگەرد نیە،بۆ ئەوەی بتوانی گۆرانگاری ڕیشەیی دورست بکەی،زۆربەی هەڵبژرادنەکان دیاریکراوەن دوو حیزبی دەسەڵات پارتی و یەکێتی زۆرینەی دەنگەکان دەبن لەڕیگای هەڵبژرادنێکی سەختە(تەزویر).بۆیە سی و سێ ساڵە خوێنی خەڵک دەمژن و دەخۆن،بۆیە لە هەموو ئاستەکان بۆ تێگەێشتن لە گۆرانکاری پێویستمان بە راپەرێنیکیترە یان چەک هەڵگرتن لەدژ ئەو دوو بنەماڵە کە هۆکارن بۆ هەموو ئەو نەهامەتیانی بەسەر خەڵکی کوردستان دێت؟؟!!،
کوردستان لە نێوان مانەوە و گۆرانکارییدا
94