95
کۆڕی ناساندنی ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان لە شاری کەرکوک لە 19ی 7 ی 2025 بەڕێوە دەچێت.
یەکسانی هەمەلایەنەی ژن و پیاو!
ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر گرنگی خەباتی یەکسانیخوازی ژن و پیاو لە کوردستاندا، کۆڕێک لە شاری کەرکوک ساز دەدات. بەشی یەکەمی کۆڕەکە بریتییە لە ناساندنی ڕێکخراو و بەرنامە و ئاسۆکانی. بەشی دووهەمی کۆڕەکە بۆ گفتوگۆو سەرنجی ئامادەبوان تەرخان دەکرێت.
بەروار: ڕۆژی شەممە 19ی 7ی 2025
کات: کاتژمێر 4ی دوانیوەڕۆ
شوێن: شاری کەرکوک – سە رەتای شەقامی کۆماری نهۆمی پێنجەم، دەزگای دیجلە بۆ پێکەوەژیان وگەشەپێدان لە عمارەی lc
ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان
https://www.iworg.org
info@iworg.org
07700802102
07508442750