72
پارێزەرێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆی بڵاویکردەوە، چەند ئۆتۆمبێلێک رێگایان لێگرتووە هێرشیان کردووەتەسەر، دواتر هەڕەشەی کوشتنیشیان لێکردووە.
رۆژی چوارشەممە ١٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، شوان مستەفا، پارێزەر و لیکۆڵەری دادوەری، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا رووخساری برینداربووە و دەڵێت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشی کراوەتەسەر و هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

لە درێژەی گرتە ڤیدییۆکەدا دەڵێت، ” پێیان وتم جارێکی دیکە قسە بکەیت، دەتکوژین“، بەپێی دوایین زانیارییەکانیش، بەهۆی رەخنەگرتن لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا، ئەم کردەوە دڕندانەیەی بەرامبەر کراوە.