ناڕەزایەتی بەپەلە: با پێکەوە دژ بە دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی پەنابەرانی ئەفغانی دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبرین!
لەگەڵمان بن لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دیپۆرتکردنەوە و خراپ مامەڵەکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ پەنابەرانی ئەفغانی.
. ئێمە بە هاودەنگی لەگەڵ پەنابەرانی ئەفغانی وەستاوین.
. ئێمە سیاسەتی فاشیزم و ناسیۆنالیزم و ستەمکاریی دەوڵەت ڕەتدەکەینەوە
. داوای کەرامەت و سەلامەتی بۆ هەموو ئاوارەکان دەکەین
. ڕاگرتنی دەستبەجێ سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ ئەفغانستان.
. شوێن: لەبەردەم باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی 16 پرینسێس گەیت، لەندەن،
SW7 1PT بەروار: پێنجشەممە ٢٤ی تەمموز
کاتژمێر: ٦ی ئیوارە بۆ ٧ی ئیوارە .
ئێمە داوا لە یەکیتی کرێکاریەکانو حیزب ولایەنە چەپ و سۆسیالیستەکان و هەموو خەڵکی ئازادیخواز دەکەین. کە ئەم سیاسەتە نامرۆڤانەیە رژێمی ئیران شەرمەزار بکەن و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێ دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران بکەن. ئێستا کاتی کردەوەیە. پیکەوە دژی فاشیزم بوەستین و بەرگری لە ماف و کەرامەتی هەمووپەنابەران بکەین.
نابۆ دیپۆرتی پەنابەران . نا بۆ فاشیزم.،نا بۆ راسیزم ، بەڵێ بۆ دادپەروەریو مافی مرۆڤ. 📞 بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە: 07720 291516 | 07877 489626 | 07796 204385
ئەم خۆپیشاندانە لە لایەن هەڵسوراوانی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەرانەوە ڕێکخراوە.
با پێکەوە دژ بە دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی پەنابەرانی ئەفغانی دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبرین!
51