Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانییوئێن لە میسر جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤی خستۆتە ژێر پرسیارەوە!

یوئێن لە میسر جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤی خستۆتە ژێر پرسیارەوە!

by admin
0 کۆمێنتەکان 65 بینینەکان

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: هەواڵنێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە میسرەوە ئەم راپۆرتە تایبەتەی سەبارەت بە دۆخی پەنابەرانومامەڵەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران بۆناردوین، ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆن وەك خۆی بڵاوی بکاتەوە.
ڕیکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە قاهیرە کە تەنها ئەو بنکەیە لە میسر پێشوازی لە پەنابەران دەکات. پێکهاتووە لە چوارچێوەیەك دیواری و چادرێکی گەورە و کۆمەڵێك کورسی و شەش کارمەند لەسەر کورسی و مێز دانیشتوون و کۆمپیوتەرێکیان لەبەردەستایە و ناوی پەنابەران تۆمار دەکەن، هەروەها ئەوانەی دوای ئەوەی چاوپێکەوتنیان لە گەڵ کردوون و کارتێکی زەردیان بۆ ئەکەن و مافی ماوەنەوەیان لەم ووڵاتە ئەمێنێ و شەش مانگ جارێک بۆ تازەکردنەوەی سەردانی ئەکەنەوە.
هەموو ئەم مرۆڤانە کە لە زۆربەربەی وڵاتەکانی دەوروبەر و شوێنەکانی تر کە دەست جەنگ و ماڵوێرانی هەڵهاتوون و کەسانێکن بۆ سەلامەتی ژیانی خۆیان کە مەترسی کوشتنی خانەوادەیی یان سیاسی یان خێڵەکی لەسەریان بووە، چارەنوسیان ژیانیان نادیارە، روویان لە بنکەی ریکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆکاروباری پەنابەران دەکەن.
پەنابەرێكی عێراقی دی لەوێ لەسەرەدا بوو پێ ڕاگەیاندم “ئێمە دوای هەفتەیەك لە داخڵ بوونمان بۆ میسر، دوێنی سەردانی یوئێنمان کرد تاوەکو لەم ووڵاتە بمانگرنە خۆیان و ژیانمان پارێزراو بێت، دوای سەردانی کردنمان بۆ شوێنەکە کاتژمێری ٣ی بەرەبەیان پێش ٦ کاتژمێر لە دەسپێکردنی کاری فەرمی بۆ سەرەگرتن، بینیمان سەدان کەس لەشەوەوە لەوێ نوستوون و بۆ سەرەگرتن وەستاون، لەشوێنێکی پیس کە پڕە لە خۆڵ و پاشماوە و لەسەر ئەو خاکە نوستوون یان دانیشتوون لە چاوەڕوانی چونە ژوورەوەیان و پێدانی مۆڵەتیان بۆ مانەوە لەم ووڵاتە..”
ئەوەشی ووت” کەسانێکی تیابوو لە کاتژمێری ١٠ی شەوی رابردووەوە لەوێ نوستبوو. کاتژمێری ٦ی بەیانی پاش خۆر هەڵاتن لەسیاجێکی شیشدا لەناو حەوشەکە کە بە تۆڕێك داپۆشراوە بۆ سێبەر، دوو دوو بەرامبەر یەک و لە شەش سەرەی دوورودرێژدا لەچاوەڕوانیا بۆماوەی سێ کاتژمێر بەپێوە ئەوەستین تاوەکو دەرگا ئەکەنەوە، تەنها کارێکی باش کە ئەیکەن پیر و پەککەوتە و کەمئەندام سەرەتا ئەکەنە ژوورەوە و دوای دوو کاتژمێر ئینجا کارەکانیان تەواو ئەبێ لەو گەرمایە، تەنانەت ناو چادرگەکە زۆر گەرمە کە چەن پانکەیەك و موبەڕیدەیەکی بێ ئاوی تیایە، هەر عەرەقی لەشی خۆت ووشك ئەکاتەوە و عەرەقت پێ ئەکاتەوە، بەو شێوەیە فێنکت ئەکاتەوە، تەنانەت ئاوی خواردنەوەش ئەبێ لەودیوی چادرگەکە بکڕیت بە نزیکەی دووهێندە لەدەرەوە (لە دەرەوە بتڵێک ئاوی ٦٠٠ملیلیتری بە ٤جونەیهە لەوێ بە ٧ جونەیهە)….”
پەنابەرێکی تری عێراقی کە ئەویس لەسەرەدا وەستابوو پێ ڕاگەیاندم”ئێمە دوای ١٠ کاتژمێر لەوێ بەپێوە وەستاوین لەو قەرەباڵغیە، تەنانەت ٣ کەس لە ساغەکان بوورانەوە، سەرپەرشتیاریش هاتووە ئەڵێ: کێ حەپی هەیە نەخۆشی هەیە با عیلاجەکانی بەکار بهێنێ، ساغەکان ئەمرن لێرە!، ئینجا چوینە ناو چادرەکە و فرسەتی دانیشتنمان پێ بەخشرا لەو جەهەنەمەیا… لەهەمووی سەیرتر، سەرەتا کەسێك کە سەرپەرشتی چوونە ژوورەوەی خەڵکەکە دەکات، بڵنگۆیەک ئەهێنێ و دەس ئەکات بە رێنمایی خوێندنەوە بەشێوەیەکی هەڕەشە ئامێز، هەست ئەکەی هاتووی لە ژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر و ئەبێ بە ئیزنی ئەو ئاو بخۆیتەوە و هەناسە بەی، رێنماییەکان ئەوەیە: ئەبێ لێرە بەڕێکی بوەستن و کەس نەیاتە دەرەوەی ئەم سیاجە و کەس جگەرە نەکێشێ، چویتە ژوورەوە بۆلای کارمەندەکە خۆت ئامادەبکە چی پێ بڵێی بۆئەوەی کات لەو و لە ئێمەش نەگری، هەرکاتێکیش کەسێك نۆرەبڕێ بکات یان پرسیارێك بکات، ئەبێت بچێتە کۆتا کەسەوە یان ئەبێت بچێتە دەرەوە، ئیتر هەڵبژاردەی سێهەمت نیە، هەرکەسیش رەخنە بگرێت پێی ئەڵێن ئەمە یاسایە ئەوان دانایان نەناوە و ئەبێ پابەندبین پێوەی و کەسیش بۆی نیە رەخنەی لێ بگرێت…”
هەواڵنێری فیدراسیۆن دەپرسێت”لێرەدا پرسیارێك دێتە ئاراوە، ئایا ئەو خەڵکە زۆرەی کە لەشەڕی ناوخۆی سودان و سوریا و ووڵاتەکانی تر یان کەسانێک بەهۆی کێشەیەکی سیاسی یان خێڵەکی لەناوخۆی وڵات و کەس و کاری هەڵهاتوون، ئەبێ بەو شێوەیە لەلایەن یوئێنەوە پێشوازیان لێبکرێ؟ بەو شێوەیە بشکێنرێن؟!”…

لێدوانێک بەجێ بهێلە