دۆخی مرۆیی غەزە گه‌یشتووه‌ته خراپترین ئاست by Hawpshti Media 2025-07-24 2025-07-24 0 کۆمێنتەکان 69 بینینەکان Share 0FacebookTwitterPinterestThreadsBlueskyEmail 69 وته‌بێژی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی له غەزە، هۆشداریی له دۆخی مرۆیی كه‌رتی غەزە‌دا و ڕایگه‌یاند، دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته خراپترین ئاست. ئۆلگا چێرێڤكۆ وته‌بێژی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی كاروباری مرۆیی له غەزە ڕاگه‌یاند، نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی غەزە ڕاپۆرتی زیادبوونی ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان ده‌ده‌ن به‌هۆی ئەو دۆخە سەختەی كه به‌هۆی كه‌می خۆراكه‌وه درووست بووە، بە جۆرێکە خەڵک له شه‌قامه‌كاندا ده‌بورێنه‌وه و له‌هۆش خۆیان ده‌چن، دۆخی مرۆیی غەزە گه‌یشتووه‌ته خراپترین ئاست. وتیشی: ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی ناوخۆیی دوێنێ ڕایانگه‌یاندووه، زیاتر له ١٢ منداڵ و گه‌وره‌ساڵ له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێردا به‌هۆی برسێتییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه”، جه‌ختیشی كرده‌وه كه “ڕێژه‌ی به‌دخۆراكی زۆر به‌رزه. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ” ئه‌مڕۆ زیاتر له ٨٧٪ـی كه‌رتی غەزە یان له‌ژێر فه‌رمانی چۆڵكردندایه، یان له ناوچه سه‌ربازییه‌كاندایه و پێداویستییه‌كانی چونه ژوره‌وه له ڕاده‌به‌ده‌ر كه‌من، ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكێكی زۆر له كاتی هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه‌كان ڕۆژانه ده‌كوژرێن”. به‌رپرسه‌کەی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان جەختیکردوەتەوە، نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هاوبه‌شه‌كانی به‌رده‌وامن له داوای زیادكردنی ده‌ستڕاگه‌یشتن به دانیشتوانی كه‌رتی غەزە، ڕێگه‌دان به تێپەڕینی بێ سنوری یارمه‌تییه مرۆیی و فریاگوزارییه‌كان بۆ ناو غەزە. Share this: Click to share on Facebook (Opens in new window) Facebook Click to share on X (Opens in new window) X Like this:Like Loading... Share 0 FacebookTwitterPinterestThreadsBlueskyEmail لێدوانێک بەجێ بهێلە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام ناو و ئیمەیڵ و ماڵپەڕەکەم لەم وێبگەڕەدا پاشەکەوت بکە بۆ ئەوەی جارێکی تر کۆمێنت بکەم.