Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیدوای جەنگی 12 رۆژە لە ئێران هەلی کاری 24% کەمیکردووە

دوای جەنگی 12 رۆژە لە ئێران هەلی کاری 24% کەمیکردووە

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 60 بینینەکان

راپۆرتێکی پلاتفۆرمی حکومی کارخوازیی ئێران باسی لەوە کردووە، جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بازاڕی کاری وڵات هەبووە و لە سەدا 24 کەمیکردووە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، ژمارەی هەلی کار دوای جەنگ، بە بەراورد بە پێش جەنگ، %24کەمیکردووە.

لە کاتی جەنگدا، هەلی کار بە رێژەی %24 دابەزی و سەرەڕای باشبوونێکی رێژەیی، هێشتا %21 لە ئاستی پێش جەنگ کەمترە.

کەرتی گەشتیاری و هۆتێلداری، بازاڕگەری و ریکلام، کۆمپانیا خزمەتگوزارییەکان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، لە کاتێکدا بانکداری، دەرمان و کاڵا سەرەتاییەکان کەمترین کاریگەرییان لەسەر بووە.

راپۆرتەکە، کە لەسەر بنەمای راپرسییەک زیاتر لە چوار هەزار کارخواز ئامادەکراوە، دەریدەخات کە %20ـی کارخوازان بەهۆی جەنگەوە کارەکانیان لەدەستداوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە