Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیدژ بە دەرکردنی بەکۆمەڵی پەنابەرانی ئەفغانی لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران خۆپیشاندان رێکخرا!

دژ بە دەرکردنی بەکۆمەڵی پەنابەرانی ئەفغانی لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران خۆپیشاندان رێکخرا!

by admin
0 کۆمێنتەکان 74 بینینەکان

دوێنێ پێنج شەممە٢٤/٧/٢٠٢٥ ژمارەیەك لە: رێکخراوەکانی پەنابەران، کرێکاران و مافەکانی ژنان، دژ بە هەڵمەتی دڕندانە و فاشیستانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵی پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران، لەبەردەم بالۆێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئیران لە لەندەن خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان ڕێکخست.
سەرەتا دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وتەیەکی پێشکەشکرد دژ بەسیاسەتی نامرۆڤانەی حکومەتی ئێران بەرامبەر بە پەنابەرانی ئەفغانی و وتی: ” کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی درۆی “شەڕکردن لەگەڵ سیخوڕ” هەڵمەتێکی دڕندانە و ڕەگەزپەرستانەی دیپۆرتکردنەوەی بەکۆمەڵ لەدژی پەنابەرانی ئەفغانستان ئەنجام دەدات. بەڵام ئەمە پەیوەندی بە ئاسایشەوە نییە، پەیوەندی بە کۆنترۆڵ و دڕندەیی و فاشیزمەوە هەیە.
پەنابەرانی ئەفغانستان کەسی دەرەکی نین، ئەوان بەشێکن لە چینی کرێکار لە ئێران، دەیان ساڵە ماڵەکانیان دروستکردووە و شەقامەکانیان پاککردووەتەوە و منداڵەکانیان پەروەردە کردووە و ئابوورییان بەهێزکردووە. ئەم هێرشە تەنها بۆ سەر ئەفغانییەکان نییە بەڵکو بۆسەر هەموو کرێکارانە، دەشتی جەمال” ئەوەشی وت” ئەم سیاسەتەی حکوومەتی ئێران سیاسەتی جیاکاری و هەڵاواردنە بۆ دابەشکردنی چینەکەمان کەڵک وەردەگرێت بۆ ئەوەی چینی کرێکار بکات بەگژی یەکدا تا ئەو ڕێژیمە بتوانێت دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت، بەڵام ئێمە ناکەوین و پێی دەڵێن: چیتر دیپۆرتکردنەوە نەمێنێت! چیتر ڕەگەزپەرستی نەمێنێت! چیتر دابەشبوون نەمێنێ، ئێمە لەگەڵ پەنابەرانی ئەفغانی وەستاوین، ئێمە لەگەڵ جەماوەری ناڕازی ئێران وەستاوین، ئێمە لەگەڵ هەموو کرێکاران وەستاوین، یەکگرتوو لە سنوورەکان. ..” پاشان هەریەکە لە هەڵاڵەی تاهیری لە رێکخراوی ژنان و کۆمەڵگەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەروەها سەعید ئارمان لە رێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی بێمەرز، ئان لە رێکخراوی بزووتنەوە لە پێناو دادپەروەری، فلیپ لە رێکخراوی ئازادی کرێکار، وتەیان پێشکەشکرد بۆ پشتگیری لەمافەکانی پەنابەرانی ئەفغانی و دژ بە سیاسەتی دیپۆرتی بەکۆمەڵی پەنابەرانی ئەفغانی قسەوباسیان کرد.
خۆپیشاندەران چەند پلاکارتیان بە بەدروشمی دپۆرتکردنەوەی پەنابەران بۆ ئەفغانستان راگرن، سنورەکان دەتوانن زەویەکان دابەش بکەن، بەڵام مرۆڤەکان نا، پەنابەر بوون تاوان نیە – جیاکاری تاوانە! هاوکات خۆپیشاندەران بەیەک دەنگ دروشمی، دەست لەپەنابەرانی ئەفغانی هەڵگرن، نابۆ دیپۆرتی پەنابەرانی ئەفغانی، مافی پەنابەری مافی ئینسانە، لە تاران تا کابۆل یەك خەبات، یەك جەنگ! بژی هاودەنگی کرێکارانی جیهان، نا بۆ دیپۆرتکردنەوە نا بۆ جیاکاری.. دەووتەوە.
بەشداربوانی ئەم چالاکیە نوێنەران لە ڕێکخراوی:
• ڕێکخراوی ژنان و کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – MEWSO ( بەریتانیا)
• فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی – IFIR
• ڕێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی- بێمەرز
• ڕێکخراوی ژنانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – KMEWO
• ڕێکخراوی No Sweat ( بەریتانیا)
• ڕێکخراوی ( بزوتنەوە لەپێناو عەدالەت)-Movement for Justice ( بەریتانیا)
• رێکخراوی ئازادیی کرێکار -Alliance for Worker’s Liberty ( بەریتانیا)

لێدوانێک بەجێ بهێلە