حسام الدین احمد : 
ئەمرۆ رێکەوتی ٢٠-٧-٢٠٢٥ لەمیانەی کردنەوەی ئاوی هەولێر،مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری حکومەتی هەرێمی کوردستان،وتی زۆر کەس چاویان بە سەرکەوتنی ئێمە هەڵنایە،من وەک هاوڵاتێکی ئاسایی دەمەوێت زۆر بەکورتی وەڵامی ئەم سەرکەوتنی جەنابت بدەمەوە،سەرکەوتنی تۆ کە زۆر کەس چاوی پێ هەڵنایە،ئەوەیە نزیکی نۆودە رۆژە پارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەکەت نەداوە،سەرکەوتنی تۆ ئەوەیە کە رۆژنامەنووس دەکوژی و زیندانیان دەکەی،سەرکەوتنی تۆ ئەوەیە ریشی مامۆستای ئایینی دەسوتنێ،سەرکەوتنی تۆ ئەوەیە لەسەردەمی حکومڕانی تۆ رێژەی کوشتن بەدەستی ئەنقەست لە باڵاترین ئاستی خۆیدایە،رۆژانە هاوڵاتی دەکوژڕێ، سەرکەوتنی تۆ ئەوەیە کەرتەکانی خزمەتگوزاری وەک کارەبا و رێگاوبان و کەرتی تەندروستی و کەرتی گەشتکوزار و کەرتی پەروەردە لە خراپترین ئاستی خۆیاندان،ئەمەیە سەرکەوتنی جەنابت و ستافەکەت،سەرکەوتنی تۆ ئەوەیە حسن رحمان لەسەر داواکردنی کارەبا لە چەند رۆژی رابردوو لە پردی حافیز لە دەڤەری باڵەکایەتی بەدەستی کارمەندی ئاسایشی سۆران کوژرا،ئەمە سەرکەوتنی تۆیە خەڵک چاوی پێ هەڵنایە،سەرکەوتنی تۆ ئەوەیە ماوەی زیاتر لە شەش مانگە هەڵبژاردنکراوە بەڵام حکومەت پێکنهاتووە،سەرکەوتنی جەنابت ئەوەیە کە ماوەی دوو ساڵ پەرلەمان وەک دەزگاێکی شەرعی و یاسای و هەڵبژدراوەی خەڵک دەرگاکەی داخراوە،ئەمە خەڵک و هەندێک لایەن چاویان بەسەرکەوتنی تۆ هەڵنایە، بەرێز جەنابی سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەری هەرێم تکایە تۆ خۆت لەتاوانەکانت پاکبکەوە ئەوکات وەرە دەرس و وانەی بە خەڵک بڵیەوە،،،،،،!!…….
حسام الدین احمد
مانچسەر بەریتانیا
وەڵامێکی کورت بۆ قسەکانی ئەمرۆی مەسرور بارزانی
99
