103
پارێزەر: محمد عبدللە

جارێکیتر زوڵم ستەم و دادگاییکرنی ناڕەوا دەرحەق بە بریکاردارم رۆژنامەنوسی بەناحەق سزادراو شێروان شێروانی…
دوای دووساڵ لە شاردنەوەو دەستی دەستی پێ کردنی دواین دۆسیە ناڕەوای سەر بریکاردارم کەمن وەکو پارێزەری ناوبراو بەگوێرەی یاسا مافی خۆمە ئاگاداری وردوو درشتی دۆسیەکە بم، بەڵام بەداخەوە ڕێگربون کەچی ئەمرۆ دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی بنەسلاوە پێ ی ڕاگەیاندم کە دۆسیەکەی شێروان ڕەوانەی دادگای تایبەت مەندکراوە بۆ سزادان و یەکلایی کردنەوە ،هەربۆ زانیاری رۆژنامەنوس شێروان شێروانی ماوەی سزادانی دواین دۆسیە کەلەسەری سزادرابوو کە ئێستاماوەی حوکمەکەی بەسەر دەبات لە چاکسازی گەوران لە سەرەتای مانگی ایلولی ئەم ساڵ واتە مانگی نۆ کۆتایی دێت . دەبوو ئازاد بکرایە
بۆیە بۆهەموو لایەک ڕونبێت کە پارتی دۆسیە دوای دۆسیە بۆ رۆژنامەنوس دروست دەکات ناهێڵێت ئازاد بکرێت ،یان تەنازول لە هەڵوێست و مەبدەئەکانی دەکات یان تا ئەم دەسەلاتە مابێت ناهێلێت شێروان شێروانی ئازاد بکرێت .
لەدواین سەردانم بۆ لای بریکاردارم شێروان شێروانی لە چاکسازی گەوران پێی ڕاگەیاندم کە چەند کەسێک لە یەکێک لە دەزگائەمنیەکان بەتایبەت بۆ لای شێروان شێروانی هاتبون دوای چەندپرسیارێک و گفتوگۆیەک پێیان ڕاگەیاندبوو کە ئەگەر ئەو وەکو ئەوەی ئەوان دەیانەوێ بیکات ئەم دۆسیانەهیچ نین ئازاد دەکرێت و تەنانەت قەرەبوی ئەو پێنج سالەشی بۆ دەکەنەوە ،ئەمەش زیاتر ئەو پێ داگریەی ئێمە دەچەسپێنێت کە هەموو ئەو دۆسێیانەی سەر شێروان شێروانی بێ بنەماو نایاسایی و دروست کراون .