حسام الدین احمد :
لەمێژووی کورد نەبوو لە دونیایی سیاسی و ئابووری لەم گەردوونە لە پێش زانین و دوای زانین،لەسەردەمی گۆتیەکان و کارۆخییەکان و میدیاییەکان و سەردەمی مێژووی میرنیشنەی کورد.(میرنیشنی بابان و سۆران و بادینان و جەزیرە و بۆتان و ئەردەڵان و موکریان…..).هتد لەنێوان ساڵانی ٣٠٠ زانین تاکو سەدەی نۆزدە حوکمرانیان کردووە،نەبووە نیە لەم مێژووی ئەم دوو بنەماڵەیە خراپتر بیت،هەم دز هەم مافیا و تۆقاندن ە برسیکردنی هاوڵاتیان و کوشتن و دەیان هەزار تاوانی جۆراوجۆر،ئەمان لە شاخ خەریکی دز و تاڵانی و بردنی ماڵی خەڵکبوون،محمد مەکری لە رۆمانی (سەگ وەر)، زۆر بەروونی هەموو کەموکورییەکان نیشاندەدات و دڵنیاماندەکاتەوە،لەتاوانی ئەم دوو حیزبە،وە هەڤاڵ کوێستان لە کتێبی (ئەوکاتەی نیشتمان هی هەمووان)،هەموو خراپکارییەکانی ئەم دوو بنەماڵە و حیزبە بۆ هاوڵاتیان رووندەکاتەوە،بۆیە لە ئەنجامی هەموو ئەمانە هیچ کات هەڵبژاردن و دیموکراسی،کاریگەرینەبووە لەسەر گۆرانکاری لە سیستەمی حوکمڕانی و پەرلەمانی،لەدوای ١٩٩١ز ئەوەی لەم هەرێمە پێنچ شەش میلۆن روویداوە،لەهیچ کوێ زەویدا روونەداوە، کوشتنی رۆژنامەنووسان و رووناکبیران و نووسەر و هاوڵاتی ئاسایی دەیان تاوانیتر،ژیانی هاوڵاتی رۆژ لەدوای رۆژخراپتر دەبێت و باری دەروونی و دارایی خراپتر و خراپتر دەبێت،بۆیە پایاییەکانی کۆمەڵگا رۆژانە بەرەو هەراسهێنانی یەکجاریی دەچن،کوشتنی لەئەمرۆدا لەسایی ئەم دوو بنەماڵەیە بۆتە دیاردە رۆژانە خەڵک دەکوژێ لەسەر پەرچەکرداری زۆر ئاسایی،رۆژانە ئافرەت و ژن و رەگەزی مێنانە دەکوژرێ لەژێر ناوی شەرەفی کوردەوای و پیاویەتی و پیاوسالاری،کرێکار دەکوژرێ،چایی دەکوژرای و رۆژنامەنووس دەکوژرێ و زیندانی دەکرێ،سەروەت و سامانی هاوڵاتیان و بازرگان لەمەترسی زۆردایە لەسایی ئەم دوو بنەماڵە،بۆیە هاوڵاتی باجی ئەم دوو بنەماڵە دەدات،ژیانیان و باریی دارایی قورستر دەبێت،بۆیە ئەم دەسەڵاتە پێویستە بگۆردێ و ژیانی ئاسایی بۆ هاوڵاتی بگەرێتەوە،ئەم گۆرانکارییان بە دیموکراسی و دەنگدان دروست نابێت،بەڵکو پێویستمان بە هێزی چەکداری و شۆڕشێکی سەرتاسەری هەیە،لەناوخۆ و دەرەوەی کوردستان،سەرشۆری و مردن بۆ سەرانی دیکتاتۆری کورد،ژیان و شکۆمەندی بۆ هاوڵاتی کورد
کوردستان نێوان بەردتاشی پارتی و یەکێتی
90