لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: حکومەتی بەریتانیا پەردەی لەسەر سیستەمی پەنابەری خێرا لادا – ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری بەریتانیا سەریان هەڵدا.
ئیڤێت کوپەر وەزیری نوێی ناوخۆی بەریتانیا پلانێکی بەرفراوانی بۆ خێراکردنی پڕۆسەی یەکلایکردنەوەی پەنابەری ڕاگەیاند، کەمکردنەوەی تێکڕای ماوەی چاوەڕوانی لە 54 هەفتەوە بۆ تەنها چەند هەفتەیەك دەبێت پەنابەر یەکلایی بێتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە کە پاشەکەوتی زیاتر لە ٧٨ هەزار داواکاری پەنابەری و ٥٠ هەزار تانەدانی دادگا ئیشی لەسەر دەکرێت، کە تێچووی ساڵانە دەگاتە ٢.١ ملیار پاوەند، کە زۆربەیان بۆ یارمەتی یاسایی و شوێنی نیشتەجێبوون لە هۆتێلەکاندا خەرج دەکرێت.
پلانی خێرا کە بڕیارە لە پاییزی ٢٠٢٥دا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بریتییە لە:
• ئەو کەسانەی دەبنە هۆکاری پاڵنانی خەڵك بۆ تێپەڕاندی سنوری بەریتانیا لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە یاخود بەڵگەنامەی ساختە – سزای زیندانیکردنی تا 5 ساڵ.
• 100 ملیۆن پاوەند لە بودجەی ئاسایشی سنوورەکان، لەنێویاندا 300 ئەفسەری نوێی دەزگای تاوانی نیشتمانی، تەکنەلۆژیای چاودێری، و سکانەری بایۆمەتری بۆ ڕێگری کردن لە هاتنە ژورەوە.
• گرێبەستێکی “یەک بۆ ژوورەوە، یەک بۆ دەرەوە” لەگەڵ فەرەنسا، کە ڕێگە بە بەریتانیا دەدات پەناخوازان بگەڕێنێتەوە لە بەرامبەر هاوکاری فەرەنسادا – کە نزیکەی 50 کەس لە هەفتەیەکدا.
• پلانی هەیە هەزاران کەس لاببات کە مافی یاسایی مانەوەیان نییە – پارتی کرێکاران بانگەشە دەکات کە پێشتر ٣٥ هەزار کەسی دوورخستووەتەوە و ٧٠٠ ملیۆن پاوەندی لە خەرجییەکانی هۆتێلەکان کەمکردووەتەوە لە دوای دەستبەکاربوونی.
حکومەت دەڵێت ئەم چاکسازیانە بەشێکن لە “پلانی گۆڕانکاری” بۆ جێگرەوەی پلانی شکستخواردووی ڕواندا بە ستراتیژییەک کە لە ناوخۆی بەریتانیا کێشەی پەنابەری چاروسەر بکرێت.
بەڵام ئەم ڕاگەیاندنە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری وڵاتی لێکەوتەوە، بەتایبەتی لە نزیک شوێنەکانی نیشتەجێبوونی پەنابەران. لە لەندەن، مانچستەر، نیوکاسڵ و شارۆچکە بچووکەکانی وەک ۆتەوڤیل خۆپیشاندان ئەنجامدرا و لە چەند شوێنێک خۆپیشاندەران دەستگیرکراون. ڕەخنەگران وهەلسوراوانی داوکیکار لەمافەکانی پەنابەران دەڵێن کە پرۆسەی خێراکردنی پەنابەری بەم جۆرە ڕەنگە دادپەروەرانە نەبێت و ببێتە هۆی بڕیاردانی پەلە و لە مەودای درێژخایەندا و ڕوبەڕوی ململانێی یاسایی دەبێتەوە.
بڕیارە لە پاییزی ئەمساڵدا یاسادانان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە جێبەجێکردنی دەست پێدەکات.
سەرچاوەکان:
• ڕۆژنامەی ئیندیپێندێنت
• ڕۆژنامەی تایمز
• LBC
• فاینانشیاڵ تایمز
• ڕۆژنامەی گاردیەن