Home هەواڵلە ساڵرۆژی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس وەدات حسێن

لە ساڵرۆژی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس وەدات حسێن

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 99 بینینەکان

سایتی هاوپشتی:

لە ڕۆژێکی وەک و ئەمڕۆدا و نۆ ساڵ لەمەوبەر لە بەرواری ١٣ی ئابی ساڵی ٢٠١٦ وەدات حسێن، ڕۆژنامەنووس لە دەزگای ئاژانسی ڕۆژ نیوز لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلەوە لە گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک دەڕفێندرێت و دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ بە برینداریی دەدۆزرێتەوە ، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید دەبێت.

ئەمڕۆ نۆساڵ بەسەر ئەو تاوانە دڕندەیەدا تێدەپەڕێت و دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان نەیانتوانیوە بکوژانی شەهید وەدات حسێن و پیلانگێڕانی پشت ئەو تاوانە ئاشکرابکەن و دادگاییان بکەن .
وەدات حسێن، ساڵی ١٩٨٨ لە گوندی ئەلەکانی سەر بە شارۆچکەی دەڤەری پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، لە خێزانێکی نیشتمانپەروەر لە دایکبووە، بنەماڵەی وەدات خەڵکی دهۆکن، بەڵام لە دوای ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥، باوکی وەدات ڕوو دەکاتە باکووری کوردستان و لەوێ ژیانی هاوسەرگیریی پێکدەهێنێت، دواتر لە ساڵی ١٩٩٠، دەگەڕێنەوە بۆ باشووری کورستان و لە دهۆک نیشتەجێ دەبن.
ئێستا کە یادی مەرگی ئەو ڕۆژنامەنووسە دەکەینەوە، دەسەڵاتی هەرێم هێشتا وانەی لە تیرۆرکردنی وەدات و ڕۆژنامەنووسانى دیکە وەرنەگرتووە، بەڵکو هەرێمی کردووەتە ناوچەیەکی تاریک بۆ کاری ڕۆژنامەنووسی و توندوتیژی و پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان هێشتا لە ئاستێکی باڵادایە، ناو و ناوبانگی هەرێم لە دەرەوە و لە تۆماری ڕێکخراوەکانى مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان بە خراپی ناوی دەهێندرێت.

سەرشۆڕی بۆ بکوژانی دەنگی ئازاد
بەرز و بەرێزە یادی شەهیدانی قەڵەم 
١٣\٨\٢٠٢٥

لێدوانێک بەجێ بهێلە