Home بیروڕاتیرۆری ڕۆژنامەنووس پەلەیەکی ڕەشی دەسەڵات

تیرۆری ڕۆژنامەنووس پەلەیەکی ڕەشی دەسەڵات

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 82 بینینەکان
سۆما خالید
 
ئەمڕۆ نۆ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز شەهید وەدات حسین تێدەپەڕیت کە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ لە دەڤەری بادیان و لە ژێر دەسەڵاتی پەدەکە تیرۆرکرا. وشەی شەهید بوون لەنێو کۆمەڵگەدا دەستەواژەیەکی قورس و پڕبایەخە، کاتێک ڕۆژنامەنووسێک لە گەڕان بەدوای ڕاستیدا، بەرگری لە مافەکانی خەڵک یان ئاشکراکردنی نادادپەروەری تیرۆر دەکرێت بە شەهیدی قەلەم یان شەهیدی ڕێگەی حەقیقەت ناودەبرێت، ئەوەش ڕەنگدانەوەی بۆ ڕێز و بایەخی بەرزی قوربانیەکەیە.
 
تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان پەیوەستە بە بارودۆخی سیاسیی، کۆمەڵایەتی و کولتووری، هەروەها ئامانجێکە بۆ شاردنەوەی گەندەڵییەکان و ڕاستییەکان کە دەسەڵاتداران بۆ پاراستنی هێز و دەسەڵاتیان پەنا بۆ هەڕەشە کردن و توندوتیژیی و تیرۆرکردن دەبەن بە مەبەستی بێدەنگکردنی ڕۆژنامەنووس، یەکێک لە هۆکارەکانی دیکە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی ئازادی ڕادەبڕین و فەزایەکی دیموکراسی.
لە هەرێمی کوردستان ئازادی ڕۆژنامەنووسی تێدا نییە و ژیانی ڕۆژنامەنووسان لە مەترسیدایە، بە تایبەتی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە کار لەسەر گرووپە توندرەوەکان، قاچاخچی، تیرۆر و تاوان دەکەن، چونکە دەسەڵاتی کوردی سەرکوتکەر ڕەخنە قبول ناکات و وەک دوژمن مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان دەکات، ئەوەش ئەو ڕاستتیە دەردەخات کە ڕۆژنامەنووسان تەنها لەبەر جێبەجێکردنی ئەرکی پیشەیی و نووسینی ڕاستیەکان لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە دەکرێنە ئامانج. 
 
دەسەڵاتداران و حکومەت لە قەلەمی ڕۆژنامەنووسان دەترسێت چونکە قەلەمی ڕۆژنامەنووس توانایەکی بێ هاوتای لە پێکهێنانی ڕای گشتی و ئاشکرا کردنی ڕاستییەکانی هەیە، لەبەر ئەوەی دەتوانێت گەندەڵی بەرپرسان و نادادپەروەری و ڕۆخساری ڕاستەقینەی دەسەڵات و حکومەت نیشان بدات، ئەمەش متمانەی خەڵک بە دەسەڵاتداران لاواز دەکات و شەرعیەتی حکومەت دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
 
ئەو دەسەڵات و حکومەتەی ناکاریگەرن و ڕەوایەتیان نیە ناتوانن بەرگەی ڕەخنە بگرن، لەبەر ئەوەی قەڵەمی ڕۆژنامەنووس ئاوێنەیەکە ڕەنگدانەوەی ڕوخساری ڕاستەقینەی دەسەڵاتە، ئاوێنەیەک کە فەرمانڕەوای گەندەڵ لێی دەترسێت. لەگەڵ ئەوەشدا، هەر هەڕەشەیەک ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسی بوێر ببێتەوە ئەوە ئیلهام بەخش دەبێت بۆ هاوڕێ و هاوپیشەکانی دیکەی.
ئەم شەپۆلە ئازایەتییە مەترسییەکی گەورە بۆ حکومەتەکان درووست دەکات کە دەیانەوێت خەڵک لە ترس و بێدەنگیدا بمێننەوە. باش دەزانن بە تیرۆرکردنی هەر ڕۆژنامەنووسیک نزیکبوونەوەیە لە ڕووخانی دەسەڵاتەکەی.
 
لێرە دادگاکان و دادپەروەریش بە سیاسیی کراون و دەسەڵات یاسای خستۆوەتە خزمەتی خۆیەوە نەک خزمەتی خەڵک، دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ نییە و لە ژێر کاریگەری پارتە سیاسیەکاندایە، سەربەخۆیی دادوەری زی

 

14/08/2025

لێدوانێک بەجێ بهێلە