Home بیروڕاپیاوی دڵڕەق بۆ حوکمداری ناشێت!

پیاوی دڵڕەق بۆ حوکمداری ناشێت!

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 93 بینینەکان
شوان حەمە:
مەسروور بارزانی لە ماوەی شەش ساڵی پۆستی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەرفەتی زۆری هەبوو، وەک پیاوی دەوڵەت، هەرێمەکە بەرە و ئاشتی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری و دیموکراتی و
حوکمی یاسا ببات، بەڵام بە داخەوە، نەیتوانی!
لە دوو هەفتەی یەکەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، مەسروور بارزانی لە هیچ شوێنێک نەدەبینرا، لەکاتێکدا سەرۆکوەزیرانی وڵاتان، شەو و ڕۆژ لەگەڵ شارەزایان و خەڵکی خۆیاندا لە پەیوەندیدا بون.
لە سەردەمی حکومەتی مەسروور دا لێبڕینی مووچە، کرا بە بڕینی تەواوی مووچە، ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر ئابووری گشتی و بژێوی ژیانی ڕۆژانەی فەرمانبەران و مامۆستایان و موچەخۆرانی تر دانا!
لەسەردەمی مەسروور دا پەرلەمانی کوردستان ماوەی یاسایی خۆی تێپەڕاند و هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام نەدرا!
لە سەردەمی مەسرووردا ئەو حکومەتەی خۆی سەرۆکایەتی دەکات بوو بە حکومەتی ماوەبەسەرچوو!
لەسەردەمی مەسرووردا شیعەکانی بەغدا دەرفەتیان بۆ ڕەخسا بە بڕیاری دادگا، پەرلەمانی هەرێم سڕ بکەن!
لە سەردەمی مەسرووردا بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، ئێرانییەکان هەولێریان هاژەکباران کرد!
لە سەردەمی مەسرووردا، بۆ یەکەمجار گرژی کەوتە نێوان کونسوڵخانەکانی ئەمریکا و وڵاتانی تر لە هەولێر، کە بە بێ پشتگیریی ئەوان، ڕەنگە بەرگەی شەش مانگی دووژمنەکانمان نەگرین!
لە سەردەمی مەسرووردا ئازادی ڕادەربڕین، گەیشتووەتە خراپترین ئاست، ساڵانێکی زۆرە هیچ کەس و گرووپ و حیزبێکی سیاسیی نەیانتوانیوە ئازادانە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی و خۆپێشاندان لەهەولێر بکەن!
لە سەردەمی مەسرووردا چالاکوانان بە ئاشکرا و بێ بەڵگە و رێوشوێنی یاسایی، بە هۆی بیروباوەڕەوە زیندانی دەکرێن، دوای تەواوکردنی ماوەی زیندانی، جارێک و دووان و سیان، بە بیانووی تۆمەتی جۆراوجۆر، حوکمی زیندانیان بۆ نوێ دەکرێتەوە!
ئەم سەرۆکوەزیرانە ماوەبەسەرچووە بۆ دوڵەتداری ناشێت!
ناتوانێت وەک حوکمدارێکی دادپەروەر و دڵ نەرم لەگەڵ گەلی خۆی ڕەفتار بکات!
ئەم سەرۆکوەزیرانە ماوەبەسەرچووە، کەمترین توانای ئایندەبینی بۆ گەلی باشوور گەلی کوردی نییە!
مەسروور بۆ ئەوە باشە لە پێگەی حوکمڕانی دووربخرێتەوە و بچێت خەریکی ژیانی خۆی بێت.
.
وێنەکە بە دەستی شێروان شێروانی لە زیندان کێشراوە.
19.8.2025

لێدوانێک بەجێ بهێلە