Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیڕۆنوس: حوکمدانەوەی شێروان شێروانی ستەمکارانەیە

ڕۆنوس: حوکمدانەوەی شێروان شێروانی ستەمکارانەیە

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 53 بینینەکان

فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسان و نوسەرانی سەربەخۆ(ڕۆنوس) بەتوندی حوکمدانەوەی شێروان شێروانی سەرکۆنە دەکات و دەڵێت،” مامەڵەیەکی ئەوپەڕی نامرۆڤانەیە و بەکارهێنانی دادگا و یاسایە بۆ تۆڵەی کەسی و تایبەت و بنەماڵەیی”.
فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسان و نوسەرانی سەربەخۆ(ڕۆنوس) لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” سەرلەبەیانی دوشەممە 19ی 8ی 2025 دادگایکردنەوەی جارێکیتری ڕۆژنامەوان (شیروان شیروانی) زیندانیکراو لەسەر دۆسیەکی نوێ لەدادگای کەتنی بنەسڵاوە، بە گوێرەی ماددەی229  لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 و بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لەفەرمانبەرێکی ئاسایشی ناو زیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر و حوکمدان و سزادانەوەی بە چوار ساڵ و پێنج مانگ زیندانیکردنەوە “.
ئەوەشیخستەڕوو،” ئەو حوکمدانەوەیە مامەڵەیەکی ئەوپەڕی نامرۆڤانەیە و بەکارهێنانی دادگا و یاسایە بۆ تۆڵەی کەسی و تایبەت و بنەماڵەیی “.
ڕۆنوس لەڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت،” لەکاتێکدا بەرپرسانی دو بنەماڵەی ستەمکار بە چەندین تاوانی گەورە و قەبە لەم وڵاتە تاوانبارن و ڕۆژانە چەندین تاوانی گەورەی خۆکوشتن و تیرۆر لەم کوردستانە ڕودەدەن و هۆکارەکانیشیان هەر ستەمکارانی دەستەڵاتن، بەڵام دادگا و داواکاری گشتی و یاسا لەئاستیاندا بێدەنگ و بێ هەڵوێستە “.
فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسان و نوسەرانی سەربەخۆ ڕاشیدەگەیەنێت،” ئەو سزا نوێیەی سەر ڕۆژنامەنوسی بە ناحەق زیندانیکراو (شیروان شیروانی)بە تەواوی ڕەتدەکەینەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکەین “.
باس لەوەشکراوە،” لەکاتێکدا لەدادگاییکردنەکەیدا ڕێگە بە بینینی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بە پارێزەرانی و پێشکەشکردنی پەڕاوی داواکاری نەدراوە و چەندین پێشێلکاری نامرۆییانە ڕویداوە “.
فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنوسان و نوسەرانی سەربەخۆ داوا لەهەمو ڕێکخراوەکانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی و پەیوەندیدار بە مافی مرۆڤ و نوێنەرانی وڵاتان و کۆنسوڵخانەی وڵاتان لەکوردستان دەکات، فشاری جیدی بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکم و سزادانەوەی سەرلەنوێی شیروان شیروانی بکەین و سنور بۆ ستەمکاری دەستەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دابنێن.

لێدوانێک بەجێ بهێلە