73
دوایی ئەوەی رۆژنامەنووس و جالاکوان شێروان شێروانی بۆ جاری سێیەم دادگاییکرایەوە و حکومێکی ناڕەوای بەسەردا سەپێندرا،دادگای کەتنی بنەسڵاوە، سزای چوار ساڵ و پێنج مانگ زیندانیكردنی بۆ رۆژنامەنوس شێروان شێروانی دەركرد, لەرێگای تەلەفۆنەوە پەیامێک بۆ دەرەوە دەنێریت و ئەوەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی شێروانە بە تێکست :

“پەیامی شێروان لە زیندانەوە بۆ هەموو خەڵک، با هەموان پیرۆزباییم لێ بکەن، من ئێستا لە چوار شوێنەوە بریندار کراوم بەڵام برینەکەم دەکەم بە سیمبولی بەرخۆدان و خۆڕاگری ئەو گەلە، بە هەموو خەڵک بڵێن شێروان جگە لەوەی کە دەنگی بەرزە و ناڕووخێت، هیچی تری نییە بۆ ئەو مافیایانە، دەزانم لەسەر ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەش سزا دەدرێم، بەڵام باکم نییە بە سزادان و زیندان و مردن، باکم بە هیچ نییە.”