Home هەواڵنەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی سزادانی شێروان شێروانی هاتە دەنگ

نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی سزادانی شێروان شێروانی هاتە دەنگ

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 62 بینینەکان

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق – یونامی لە ڕاگەیەندراوێكدا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت، لە بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی بنەسڵاوە لە هەولێر، بە سزادانی چوار ساڵ و نیو زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی بە تۆمەتێک، کە ناوبراو ڕەتیدەکاتەوە.

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عێراق –یونامی، سەبارەت بە سزادانی شێروان شێروانی، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، کە تیایدا هاتووە بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی بنەسڵاوە لە هەولێر، بە سزادانی چوار ساڵ و نیو زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی جێگای نیگەرانییە، لەکاتێکدا ناوبراو تاوانەکەی ڕەتکردووەتەوە.

باس لەوەشکراوە، ئێمە ئەو سزا بە گونجاو نابینین کە بەسەر شێروان شێروانیدا سەپێندراوە و بە بەئامانجگرتنێکی بە مەبەست و نادادپەروەرانەی دەبینین.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دادگای بنەسڵاوە هیج بەهانەیەکی نەخستووەتەڕوو، کە شایەنی دەرکردنی ئەو بڕیارەبێت.

ئەوەش هاتووە، نوێنەری یۆنامی لە دانیشتنەکەی ١٩ـی ئاب، لە دادگای بنەسڵاوە ئامادە بووە، باوەڕیشمان وایە ئەو سزایە شایەنی پێداچوونەوەیە.

لەکۆتاییدا داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکەین، پابەندبن بە یاسای پاراستنی مافی مرۆڤ، هەروەها بە گوێرەی یاسا و بەها نیشتمانیی و نێودەوڵەتییەکان، گرەنتی ڕێکاری شەفافانە و دادپەروەرانە بکەن.

ڕۆژی ١٩ـی ئەم مانگە دادگای بنەسڵاوە لە هەولێر سزای زیندانیكردنی چوار ساڵ و نیوی بەسەر ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی سەپاند و ئەوەش نیگەرانی چالاكوانان و ڕۆژنامەنوسانی لێكەوتەوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە