Home هەواڵ٣١ى ئاب؛ ئەو رۆژەی پارتی و یەکێتی یەکتری پێ بە خیانەت تۆمەتبار دەکەن

٣١ى ئاب؛ ئەو رۆژەی پارتی و یەکێتی یەکتری پێ بە خیانەت تۆمەتبار دەکەن

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 56 بینینەکان

پێویستبوو لــە هەموو شار و شارۆچکەیەک پەیکەری شەرمەزاری درووستبکرایە و ساڵانە پەردەی  ڕەشی شەرمەزاری هەڵدرایەتەوە، تاوانەکان هاوسەنگ بکرێن و بکەرانی ٣١ی ئاب لەهەر پلە و پۆستێکدان سزا بدرێن.
٣١ ئاب، رۆژى پەلکێشکردنەوەى بەعس و داگیرکردنى پەرلەمانى کوردستان، ٢٩ ساڵ پیش ئێستا شەڕى خوێنانى پارتى و یەکێتى چووەتە قۆناغێکى نوێوە و بە سوپاى داگیرکەر شەڕى یەکتریان کرد و باجەکەشى تەنها فەقیر و هەژاران دایان و دەیان هەزار پێشمەرگەى تێدا شەهیدبوو. ئێستاش دواى ئەو هەموو ساڵە ئەو حزبانە بەردەوامن لە گەندەڵى و زوڵم و سەرانە و باج وەرگرتن و روتاندنەوەى خەڵک.

٣١ى ئاب ئەڵقەى پێش کۆتایی رووداوەکانى شەڕى ناوخۆى نێوان یەکێتى و پارتى بوو، کە دوو ساڵ و چوار مانگ پێشتر دەستى پێکردبوو، پارتی و یەکێتی هەزاران گەنجی کوردیان کوشت و کردنیانە سوتەمەنی شەڕی بەرژەوەندییەکانیان.

ئایاری ١٩٩٤ شەڕى یەکێتى و پارتى لە قەڵادزێوە دەستى پێکرد، پاشانیش پەرەی سەند و ناوچەکانى دیکەى گرتەوە. مانگی ئابی ١٩٩٦ شەڕ گەیشتە هەولێر. یەکێتی لە زۆربەى ناوچەکان پارتى دەرکرد و هەولێریش گیرا.

لە ٢٢ى ئابی هەمان ساڵدا مەسعود بارزانى بە نامەیەک لە رێگەى هەواڵگریی عێراقەوە داواى هاوکارى لە سەدام حسێن کرد و ئەویش قبوڵى کرد.

بەرەبەیانى ٣١ی ئابی ١٩٩٦ هێزێکى زۆرى فرقەکانى یەک و پێنجى پاسەوانى کۆمارى بە چاوساخى پارتى لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیانکردە سەر هەولێر و دواى چەند کاتژمێرێک کۆنترۆڵیان کرد و یەکێتى کشایەوە بۆ سلێمانى و دەوروبەرى.

رووداوى ٣١ی ئاب، نەخشەى سەربازى و ئیدارى لە هەرێمى کوردستاندا گۆڕى و پارتی دوای ئەنفال و کیمیاباران و کۆڕە و ڕاپەرین جارێکی تر دەستی بەعس و دەبابەکانی هێنایەوە شاری هەولێر.

ئەوەش بە خیانەتێکی پارتی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان ناسرا کە لەگەڵ یەکێتی لەپێناو بەرژەوندیەکانی پۆست و پارە هەموو شتێک دەکەن، تەنانەت ئامادەشن دەستبخەنە ناوی دەستی سەرسەختترین نەیار و دوژمنی خەڵکیشەوە.

٣١ی ئاب هەرێمی دابەشکرد بۆ دوو ئیدارە لەنیوان پارتی و یەکێتیدا، هەر ئەوەش بوو بە ئەلقەیەکی دیکەی شکستی حکومڕانیی ٣٤ ساڵی رابردووی دوو حزبەکە، شکستەکە بەجۆرێکە پارتی هێشتاش شانازی دەکات بە هێنانی دەبابەی بەعس بۆسەر هەولێر و بینای پەرلەمان، بەڵام دوای سێ دەیە نەیتوانیوە لانی کەم ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیانی هەولێر دابین بکات.

بەهۆی شەڕی ناخۆی ٣١ی ئابەوە هەیكەلی سیاسی و ئیداری کورد لەکەدار دەبیندرێت و جیاوازی کوردبوون و پارێزگاری لە گەل و سەروەرییەکان بەچەقبەستووی ماونەتەوە. ئەوەیش وایکردووە پێشنیار بکرێ ڕۆژی ٣١ی ئاب بە خیانەتی نیشتمانی هەژماربکرێت و بکرێتە ڕۆژێکی تایبەت و یادبکرێتەوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە