127
شاعیر به‌كر عه‌لی، له 19/6/1968 له گه‌ڕه‌كى كانێسكانى شارى سلێمانى له دایك بووه، تا پۆلى دووه‌مى ناوه‌ندى ده‌خوێنێت و به هۆى دهستكورتى و نه‌دارییه‌وه ده‌ستبه‌ردارى خوێندن ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌و له‌و كه‌سانه ده‌بێت، كه بڕواى به خۆپه‌روه‌رده‌كردن زیاتره، تا خوێندنى ئه‌كادیمیانه. هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام سه‌رقاڵى خوێندنه‌وه ده‌بێت و ته‌نانه‌ت له ناخۆشترین و ناله‌بارترین ساته‌كانى ژیانیدا ده‌ستبه‌ردارى ئه‌م خووه‌ی نابێت. رۆژانى 9-10/ 7/1993 له دووه‌مین ساڵیادى راپه‌ڕینه‌كه‌ى به‌هارى 1991، یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد كۆڕێكى شیعر خوێندنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك شاعیر ساز ده‌كات. له‌وێدا هه‌مووان شیعرى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى ده‌خوێننه‌وه، به‌ڵام (ئه‌بوبه‌كر عه‌لى) وه‌ك هه‌میشه جیاواز له هه‌مووان، شیعرێكى سۆزدارى ده‌خوێنێته‌وه. گه‌رچى ده‌بێته مایه‌ى خۆشحاڵى میوانه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێك له ئاماده‌بووان ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ى ده‌رده‌بڕن. له‌باره‌ى ئه‌و رۆژه‌وه‌و له ده‌فته‌رى یاداشته‌كانى ئه‌و شه‌وه‌دا، له به‌شێكدا ئاوا ده‌نووسێت
هه‌ر له هه‌مان ساڵدا جارێكى تر له‌لایه‌ن ئه‌منى سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و پاش ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى زۆر، خۆڕاگرانه به‌رگرى ده‌كات و ئیعتراف له‌سه‌ر هیچ شتێك ناكات و ئازاد ده‌بێت. هه‌روه‌ك له ده‌فته‌رى یاداشتهكانییهوه ده‌رده‌كه‌وێت، كه چه‌ندین كار‌و چالاكى گرنگ و ترسناكى بۆ یه‌كێتى ئه‌نجامداوه. ته‌نانه‌ت له یه‌كێك له‌و چالاكیانهداو له مانگی حوزه‌یرانی 1993 له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا فیشه‌كێك به‌ر رانی ده‌كه‌وێت و بریندار ده‌بێت. هه‌روه‌ك له به‌شێكی یاداشته‌كانیدا باس له گفتوگۆیه‌ك ده‌كات له‌گه‌ڵ كادرێكی راگه‌یاندنی لقی چواری پ.د.ك و له وه‌ڵامی داواكارییه‌كی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پارتیدا ئاوا ده‌نووسێت “من كه به حه‌په‌ساوی له‌گه‌ڵیا ده‌هاتم و ده‌چووم، پێم گووت: (ناتوانم)، ئاماده‌م وه‌ك هاوڵاتی یان فه‌رمانبه‌ری راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ هه‌ر پارتێكدا كاربكه‌م، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ئینتیما.. قه‌ت نا. چونكه من خۆم له‌ساڵی 1982 له رێكخستنه‌كانی (ی. ن. ك) دا كار ده‌كه‌م و گه‌ر وازیش له ی. ن. ك بهێنم، ئاماده‌نیم له هیچ پارتێكی تردا كاربكه‌مه‌وه”.
شاعیر به‌كر عه‌لی، له 19/6/1968 له گه‌ڕه‌كى كانێسكانى شارى سلێمانى له دایك بووه، تا پۆلى دووه‌مى ناوه‌ندى ده‌خوێنێت و به هۆى دهستكورتى و نه‌دارییه‌وه ده‌ستبه‌ردارى خوێندن ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌و له‌و كه‌سانه ده‌بێت، كه بڕواى به خۆپه‌روه‌رده‌كردن زیاتره، تا خوێندنى ئه‌كادیمیانه. هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام سه‌رقاڵى خوێندنه‌وه ده‌بێت و ته‌نانه‌ت له ناخۆشترین و ناله‌بارترین ساته‌كانى ژیانیدا ده‌ستبه‌ردارى ئه‌م خووه‌ی نابێت. رۆژانى 9-10/ 7/1993 له دووه‌مین ساڵیادى راپه‌ڕینه‌كه‌ى به‌هارى 1991، یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد كۆڕێكى شیعر خوێندنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك شاعیر ساز ده‌كات. له‌وێدا هه‌مووان شیعرى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى ده‌خوێننه‌وه، به‌ڵام (ئه‌بوبه‌كر عه‌لى) وه‌ك هه‌میشه جیاواز له هه‌مووان، شیعرێكى سۆزدارى ده‌خوێنێته‌وه. گه‌رچى ده‌بێته مایه‌ى خۆشحاڵى میوانه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێك له ئاماده‌بووان ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ى ده‌رده‌بڕن. له‌باره‌ى ئه‌و رۆژه‌وه‌و له ده‌فته‌رى یاداشته‌كانى ئه‌و شه‌وه‌دا، له به‌شێكدا ئاوا ده‌نووسێت“من هه‌میشه له سه‌نگه‌ردام، چاوه‌ڕێش نیم هیچ كام له پارته‌كان سێبه‌ر بگه‌یه‌ننه ئه‌و هه‌ڵقرچانه بێده‌نگ و نهێنییه‌ى ناوه‌وه‌م، یان به واتایه‌كى تر من له‌و میهره‌جانه‌دا ویستم ئه‌وه بسه‌لمێنم، كه هه‌رگیز خۆم به كهڵهبابى به‌ر مایكرۆفۆن نه‌زانیوه‌و ناشزانم. من هه‌ندێ ئه‌ركى نیشتمانى هه‌ن، نایانده‌م به قه‌ڵه‌مه‌كه‌م و سواڵى چه‌پڵه‌ش ناكه‌م و به‌نیازیش نیم خۆم ته‌رشیح بكه‌م، بۆ ده‌زگایه‌كى باڵا، تا شیعر‌و نه‌ڕه نه‌ڕ پاسپۆرتی ئه‌و خه‌ونه‌م بن. بۆ نانه‌ڕێنم؟!”
خانه‌واده‌ی (ئه‌بوبه‌كر عه‌لى) ئینتیمایان بۆ یه‌كێتى ده‌بێت. له ساڵى 1986 باوكى بۆ ماوه‌ى ساڵێك و سێ مانگ له زیندانهكانى سلێمانى و موسڵ له‌گه‌ڵ برایه‌كى (عومه‌ر فه‌تاح)ى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان (كابینه‌ی پێنجه‌م)، زیندانى ده‌بێت. بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكیش (حه‌لیمه خان)ی دایكى له (ئه‌منه سووره‌كه)ى سلێمانى ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و (كوێستان)ی خوشكه تاقانهیشى به‌هه‌مان شێوه بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێك له زیندانى موسڵ ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێت. ته‌نانه‌ت براژنهكهیشى بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى واته براى (به‌كر) ئیعتراف بكات.
دوو براى به ناوه‌كانى (ئاكۆ و عومه‌ر) له ساڵى (1989) له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه له‌سه‌ر كوردایه‌تى و ئه‌ندامێتیان له ڕیزه‌كانى یه‌كێتى دا گولله‌باران ده‌كرێن. له پاش تیرۆركردنیشى برایه‌كى، كه پێشمه‌رگه‌ى دێرین و خانه‌نشینى یه‌كێتى ده‌بێت، له شارى (بانه)ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له كاتى ئیشكردندا له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كى به‌رزه‌وه، به بیستنى هه‌واڵه‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه‌و دواتر تووشی نه‌خۆشى ده‌روونى ده‌بێت و هه‌ر به‌هۆى ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه ساڵى 2006 كۆچى دوایی ده‌كات. دایكیشى به ناسۆرو حه‌سره‌تى كوڕه‌كه‌یه‌وه پاش دوو ساڵ له شه‌هیدبوونى سوێی ده‌بێته‌وه‌و كۆچى دوایی ده‌كات.
هه‌روه‌ك بۆ خۆیشى له ساڵى 1987 له‌لایه‌ن (به‌كرى فاته)وه – كه ئه‌و سه‌رده‌مه یه‌كێك بووه له جه‌للاده‌كانى ڕ‌ژێمى به‌عس له سلێمانى – ده‌ستگیر ده‌كرێت، به‌تۆمه‌تى یارمه‌تیدان و هێنانى پێشمه‌رگه بۆ ناو شار‌و پاش چوار مانگ له ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى زۆر ئازاد ده‌كرێت. له ساڵى 1989 ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر قسه‌یه‌كى (شیروان ئاغا) ناوێكه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت، كاتێك ناوبراو به خاڵى به‌كر ده‌ڵێت: به به‌كر بڵێ: ئه‌گه‌ر بێتوو بۆ قادسییه بنووسیت ئه‌وا هه‌موو وشه‌یه‌كت به پاره‌یه‌كى زۆر ئه‌كڕم. به‌ڵام به‌كر به‌م جۆره وه‌ڵامى بۆ ده‌نێرێته‌وه‌و ده‌ڵێت: “له كوێوه هاتووى بگه‌ڕێره‌وه بۆ ده‌وێ، من ویژدانم بۆ پاره نادۆڕێنم”. به‌م شێوه‌یه پاش چه‌ند ڕۆژێك ده‌ستگیر ده‌كرێت و ده‌ینێرن بۆ ئه‌منى عامه‌ى به‌غدا و له‌سه‌ر ئه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، كه گوایه كۆڕێكى گێڕاوه دژ به رژێمى به‌عس، به‌ڵام ئه‌و دان به‌و تۆمه‌ته‌دا نانێت و پاش مانگێك ئازاد ده‌كرێت.
هه‌ر له هه‌مان ساڵدا جارێكى تر له‌لایه‌ن ئه‌منى سلێمانییه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و پاش ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كى زۆر، خۆڕاگرانه به‌رگرى ده‌كات و ئیعتراف له‌سه‌ر هیچ شتێك ناكات و ئازاد ده‌بێت. هه‌روه‌ك له ده‌فته‌رى یاداشتهكانییهوه ده‌رده‌كه‌وێت، كه چه‌ندین كار‌و چالاكى گرنگ و ترسناكى بۆ یه‌كێتى ئه‌نجامداوه. ته‌نانه‌ت له یه‌كێك له‌و چالاكیانهداو له مانگی حوزه‌یرانی 1993 له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا فیشه‌كێك به‌ر رانی ده‌كه‌وێت و بریندار ده‌بێت. هه‌روه‌ك له به‌شێكی یاداشته‌كانیدا باس له گفتوگۆیه‌ك ده‌كات له‌گه‌ڵ كادرێكی راگه‌یاندنی لقی چواری پ.د.ك و له وه‌ڵامی داواكارییه‌كی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پارتیدا ئاوا ده‌نووسێت “من كه به حه‌په‌ساوی له‌گه‌ڵیا ده‌هاتم و ده‌چووم، پێم گووت: (ناتوانم)، ئاماده‌م وه‌ك هاوڵاتی یان فه‌رمانبه‌ری راگه‌یاندن له‌گه‌ڵ هه‌ر پارتێكدا كاربكه‌م، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ئینتیما.. قه‌ت نا. چونكه من خۆم له‌ساڵی 1982 له رێكخستنه‌كانی (ی. ن. ك) دا كار ده‌كه‌م و گه‌ر وازیش له ی. ن. ك بهێنم، ئاماده‌نیم له هیچ پارتێكی تردا كاربكه‌مه‌وه”.له پاش مه‌راسیمى 1ى ئایار و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له یه‌كێتی و پاشان زیندانیكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی له زیندانه‌كانی یه‌كێتی دا، ئیدى جێگایه‌كى له سلێمانیدا نامێنێ و ڕوو ده‌كاته هه‌ڵه‌بجه، كه ئه‌و كاته به هۆى شه‌ڕى براكوژییه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتی دیموكراتی كوردستاندا بوو. ئه‌مه‌ش كاریگه‌رترین هه‌نگاوى دووركه‌وتنه‌وه‌ى (به‌كر) ده‌بێت له یه‌كێتى و ڕێكخستنه‌كانى، كه زیاتر له 10 ساڵ، زۆر به گه‌رمى و په‌رۆشه‌وه كارى تێدا ده‌كرد. له هه‌ڵه‌بجه كۆمه‌ڵێك كه‌سى رۆژنامه‌نووس و نووسه‌رو هونه‌رمه‌ند ده‌ناسێت و له گه‌ڵیاندا كارێكى شانۆیی پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ناوى (قریشكهكان)، كه ده‌قه‌كه له‌لایه‌ن (به‌كر)ه‌وه ده‌نووسرێت و له‌لایه‌ن (به‌رزان عومه‌ر)ه‌وه كارى ده‌رهێنانى بۆ ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌م دهركهوتنهى له هه‌ڵه‌بجه، ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه گومانى بوونه پارتی لێبكرێت.
له‌پاش نزیكه 2 مانگ مانه‌وه‌ى له هه‌ڵه‌بجه، ده‌گه‌ڕێته‌وه شارى سلێمانى و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیكردن و خزمه‌تكردنى دانیشتوانى هه‌ژارنشینى حامیه، لێره‌شدا به‌و هۆیه‌وه كه رێكخراوى یه‌كێتى بێكاران و حزبى كۆمۆنیستى كرێكارى به‌رده‌وام پشتگیرى له دانیشتوانى حامیه ده‌كه‌ن، جۆرێك له نزیكبوونه‌وه له نێوان نوێنه‌رانى خه‌ڵكى حامیه‌و یه‌كێتى بێكاران و حیزبى كۆمۆنیست دروست ده‌بێت. به ڕاده‌یه‌ك كه زۆر كه‌س (به‌كر) وه‌ك ئه‌ندامى بێكاران و لایه‌نگرى حزبى كۆمۆنیست ناوده‌هێنن. به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه (ئه‌بوبه‌كر عه‌لى) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى، كه بیروڕاى چه‌پ و بڕواى به خه‌باتى پرۆلیتارى و رادیكاڵیهت و شۆڕشى كرێكارى و چه‌وساوه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام هیچ دۆكیۆمێنتێك له‌به‌رده‌ستدا نییه ئه‌وه بسه‌لمێنێ كه ئه‌ندامى ئه‌و حزب و رێكخراوانه بووبێت.
ئه‌وه‌ى تا ئێستا لێى دڵنیا بین، ئه‌ویش له ڕێى نووسینى یاداشته‌كانى و ناسنامهكانییهوه، هه‌ر ئه‌وه‌یه، كه ئه‌ندام كه‌رتى كۆمیته‌ى خوێندكاران و ئه‌ندامى كۆمیته‌ى قه‌ره‌داغى سه‌ر به مه‌ڵبه‌ندى رێكخستنى سلێمانى (ى.ن.ك) و ئه‌ندامى یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد، بووه. بۆ ئه‌ندامێتى و لایه‌نگیرى له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌هه‌مان شێوه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه. به‌ڵام له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌ى خانووه بێ تاپۆكانى حامیهوه، به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ (ى.ن.ك) جۆرێك له گرژى و ئاڵۆزى و دووركه‌وتنه‌وه‌ى تێده‌كه‌وێت. ئیدى پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى له هه‌ڵه‌بجه به ماوه‌یه‌كى كه‌م له 17/8/1994 له‌لایه‌ن ئاسایشى سلێمانییه‌وه له نیوهڕۆیهكداو له ماڵه قوڕینهكهى خۆیاندا لهحامیه، ده‌ستگیرده‌كرێت و ماوه‌ى شه‌ش ڕۆژ له ئاسایشى سلێمانى به‌ند ده‌كرێت. وه‌كو خۆى دواتر بۆ هاوڕێ و كه‌سه نزیكه‌كانى گێڕاوه‌ته‌وه، كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ى ئاسایشه‌وه دێت و به شێوه‌یه‌كى وه‌حشه‌تناك ئه‌شكه‌نجه‌ى ده‌دات.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 1/9/1994 له‌رێپێوانی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی حامیه‌و له‌لایه‌ن میلیشیاكانی پارێزگاری سلێمانییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو،، سه‌ره‌تا گوله‌یه‌ك ده‌نێن به ده‌فه‌ی شانییهو هو پاش ئه‌وه‌ی به‌برینداری ده‌ستگیری ده‌كه‌ن گوله‌یه‌كی تر ده‌نێن به ناو دهمییهوهو تیرۆری ده‌كه‌ن
