83
بەداخەوە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە هەواڵی تەقەکردن لە ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند و برینداربوونی ناوبراومان بیست لە شاری سلێمانی.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بۆ ئەو کردەوە نامرۆڤانەی بەرامبەر ناوبراو ئەنجامیانداوە، لامان وایە هەوڵێکە بۆ سنوردارکردنی دەنگی ئازادی و کاری ڕۆژنامەوانی لەشاری سلێمانی.
پێویستە دەزگا ئەمنیەکان و ئیدارەی پارێزگای سلێمانی هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە بدۆزنەوە و دەستگیریان بکەن و ڕادەستی یاسا بکرێن.
هیوای سەلامەتی و شیفا بۆ هێمن مامند دەخوازین
لەنزیکەوەش وەک دەستە چاودێری ئەو کەیسە دەکەین و هەر دوای ڕووداوەکەش تیمێکی نوسینگەی سلێمانی دەستە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە چاویان بە ناوبراو کەوتوە لەهەواڵیان پرسیوە لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی دایە چاوەڕێی لێکۆڵینەوەکان دەبین.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان
٣/٩/٢٠٢٥