95
سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەکان سەرجەم کامیراکانی چاودێرییان لەو ناوچەیە هەڵگرتووەتەوە کە تێیدا تەقە لە هێمن مامەندی ڕۆژنامەنوس کرا، ههندێك له شایهتحاڵهكان دهڵێن ئهنجدامدهران یهك كهس و ههندێكى تریش دهڵێن دوو كهس بوون.

کاروان ئەنوەر، لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، ڕایگەیاند: “بەپێی ئەو شایەتحاڵانەی قسەمان لەگەڵ کردوون، ئەو کەسەی تەقەی لە هێمن مامەند کردووە کڵاوی سەر ماتۆڕسکیلی بەسەرەوە بووە، هەندێک لە شایەتحاڵەکان تەقەرەکان بە یەک کەس و هەندێکیش بەدوو کەس ناویان دەبەن.”
شەوی ڕابردوو، لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی، تەقە لە ڕۆژنامەنوس هێمن مامەند کرا و دوو فیشهكى بهركهوت و برینداربوو، دواتر بەمەبەستی چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا.
لەکاتێکدا دەزگا ئەمنییەکان کامێراکانی چاودێرییان هەڵگرتووەتەوە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، بەڵام دوو سەرچاوەی جیاواز كه پهنجەرە قسەی لەگەڵ کردوون، گومان دەکەن تەقەکەرەکان دەستگیرکرابن، سهرچاوهیهكی تریش دەڵێت: دەزگا ئەمنییەکان سەرەداویان دەستکەوتووە.
ئەو سەرچاوانەی ئاماژە بە دەستگیرکردنی تەقەکەرەکان دەکەن، دەڵێن: ڕەنگە دەزگا ئەمنییەکان نەیانەوێت لەم کاتەدا دەستگیرکردنیان ڕابگەیەنن، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی ورد بکەن و “دەستی پشت ڕووداوەکە بزانن.”
بەڵام سەرچاوەیەکی دیكهى باڵا و فەرمی لە سلێمانی، بە پەنجەرەی وت: “تەقەکەرەکان دەستگیرنەکراون، بەڵکو سەرەداو دەستکەوتوون.”
لهبهرامبهردا، کاروان ئەنوەر، لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، دهڵێت: “دەزگا ئەمنییەکان تائێستا هیچ شتێکی فەرمییان پێڕانەگەیاندووین.”
بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندی کرا بە عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم- سلێمانییەوە کرد، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.