ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداری له داڕمانی دامه‌زراوه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌بونی پاره و بودجه‌ی پێویست بۆ نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌و كه‌رته به‌رو داڕمان ده‌بات و به‌وهۆیه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان دروستده‌بێت.
ئه‌سما ئوسامه ئه‌لعانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاندوه، “گیانی هاوڵاتیان له مه‌ترسیدایه، هه‌روه‌ها دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان به‌هۆی كه‌می بودجه‌وه ده‌ڕوخێن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “نه‌خۆشخانه‌كان و بنكه ته‌ندروستییه‌كان بێ ده‌رمان و سوته‌مه‌نی و كاره‌بان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی مه‌ترسی له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ ده‌ستوه‌ردان نه‌كات، كاره‌ساتێكی گه‌وره ڕوده‌دات كه ناتوانرێت لێی دور بكه‌وێته‌وه”.