جۆن مۆلۆنی یاریدەدەری سکرتێری گشتی گەورەترین سەندیکایی یەکێتی خزمەتگوزاری گشتی وبازرگانی
لە نامەیەکی نارەزایەتیدا داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات دەستبەجێ شێروان شێروانی ئازاد بکات و کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر ڕۆژنامەنوسان و هەڵسوراوان بهێنێت.
لە هەڵمەتێکماندا بۆ ڕاکیشانی پشتیوانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ویەکیتی کرێکاریی وپەرلەمانتارەکانی بەریتانیا وئەوروپا دژ بەسزادانەوەی جارێکی تری رۆژنامەنوس شیروان شیروانی،ئەمرۆ . ٥ سپتامبەری ٢٠٢٥ بەرێز جۆن مۆلۆنی جێگری سکرتێری گشتی گەورەترین سەندیکاری کرێکاریی لە بەریتانیا PCS نامەیەکی نارەزایەتی بۆ نۆێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ناردوە کە سەرباری نیگەرانی قوڵی سەبارەت بەسزادانەوەی رۆژنامەنوس شیروان شیروانی داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات دەستبەجێ شێروان شێروانی ئازاد بکات و کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر ڕۆژنامەنوسان و هەڵسوراوان بهێنێت. هەر لە نامەکەیدا هاتووە” ئەم سزایەیی دوایین نەک هەر ناڕەوا بەڵکو هێمای هەڵمەتێکی فراوانتری سەرکوتکردنە لە دژی ڕۆژنامەنووسان و هەڵسوراوان و کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان. پەیامێکی ڕوونی ترس و تۆقاندن دەنێرێت بۆ ئەو کەسانەی کە دەوێرن قسە بکەن. دۆسیەی شێروان تیشک دەخاتە سەر وەرینی ستانداردە یاساییەکان و زیادبوونی بەکارهێنانی تۆمەتی ناڕوون و بێ بەڵگە بۆ بێدەنگکردنی ناڕەزایەتییەکان. ئەم کردەوانە ڕەنگدانەوەی بەهاکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ نین.”
هەوڵەکانمان بۆ ئازادکردنی شیروان شیروانی درێژەی هەیە.
دەقی نامەکە لەخوارەوە هاتووە.
بۆ نوێنەری باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا کاک جەمالى بەڕێز،.
بە ناوی (PCS) کە گەورەترین سەندیکای خزمەتگوزاری گشتی و بازرگانی لە بەریتانیا بۆتان دەنووسم بۆ دەربڕینی نیگەرانی قووڵمان سەبارەت بە سزادانی ئەم دواییەی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی لەلایەن دادگای تاوانەکانی هەولێرەوە. لە ١٩ی ئابدا، شێروان سزای چوار ساڵ و شەش مانگی دیکەی زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، گوایە بە تۆمەتی ‘هەڕەشەکردن لە ئەفسەرێکی زیندان.’ ئەمەش دوای سزای شەش ساڵانەی پێشووی کە لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢١دا دەرچووە، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ پەکەکە،تۆمەتەکان کە لە مێژە وەک پاڵنەرێکی سیاسی سەیر دەکرێن و لە ڕێوشوێنی پێویستدا نەبوون. ئەم سزایەیی دوایین نەک هەر ناڕەوا بەڵکو هێمای هەڵمەتێکی فراوانتری سەرکوتکردنە لە دژی ڕۆژنامەنووسان و هەڵسوراوان و کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان. پەیامێکی ڕوونی ترس و تۆقاندن دەنێرێت بۆ ئەو کەسانەی کە دەوێرن قسە بکەن. دۆسیەی شێروان تیشک دەخاتە سەر وەرینی ستانداردە یاساییەکان و زیادبوونی بەکارهێنانی تۆمەتی ناڕوون و بێ بەڵگە بۆ بێدەنگکردنی ناڕەزایەتییەکان. ئەم کردەوانە ڕەنگدانەوەی بەهاکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ نین.
سەندیکای خزمەتگوزاری گشتی و بازرگانی پی سی ئێس بە هاوسۆزی تەواوەوە لەگەڵ شێروان و لەگەڵ هەموو ئەوانەی لە کوردستان بەرەنگاری ستەم دەبنەوە وەستاوە. داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین دەستبەجێ شێروان شێروانی ئازاد بکات و کۆتایی بە گۆشەگیریی سەر ڕۆژنامەنوسان و هەڵسوراوان بهێنێت.
دڵسۆزت،
جۆن مۆلۆنی یاریدەدەری سکرتێری گشتی یەکێتی پی سی ئێس
٥ سپتامبەری ٢٠٢٥