بەشێک لەئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕیی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ڕاگهیهنراوهكهى شهوى ڕابردوى دهستهكهیان ڕهتدهكهنهوه، ڕاشیدهگهیهنن، “ناوەڕۆکەکەی ڕەتدەکەینەوەو بەهەڵوێستێکی سیاسیی دیزاینکراوی دەزانین”، دهشڵێن:”سەرباری ئەوەی گفتۆگۆی زۆرکرا بۆ دواخستنی بڵاوکردنەوەی بەیاننامەکە تا ڕۆژی یەکشەممە کە دەوامی فەرمییە، بەڵام دیارە بڕیاری پێشوەختە بوە”.
لەلایەکیتر عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، ئەم دو بەڵایە هەمو شتێکیان بەشکرد، نەک پێشمەرگەو داهات و زەوی و مەرز، نەک هێزی ئەمنی و دادگاو دەرمان؛ تەنانەت دەستەی مافی مرۆڤیشیان بەشکرد.
وتوشیەتی، چ وڵاتێکی “نەیار” هێندەی پارتی و یەکێتی ڕێگربون لەوەی سوپای نیشتیمانی و دادگای نیشتیمانیمان هەبێت، چ نەیارێک هێندەی ئەمانە سامانی ئەم وڵاتەی بەتاڵانبرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەت و نیشتیمان هیچیان نبیە! دو حیزب و چەند دەسەڵاتدارێک هەمو شت. حکومەت توانای موچەی مانگێکی نییە! بەڵام دەسەڵاتدارو منداڵەکانیان ملیاردێر.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەم دو بەڵایە، “هەرێم و حوکمڕانییەکەی دوچاری دۆخێکی زۆر خراپ دەکەنەوە” و “تا بەیەکجاری نەیخەن کۆڵنادەن.”
ئەو قسانەی عەلی حەمەساڵح دوای ئەوە دێن كە رۆژی شەممە، بەشێك لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەدا كە پەیامەكەی شەوی رابردوی دەستەكە لەبارەی شەڕەکەی لالەزار لە سلێمانی و کەیسی ئارام قادر، رەتدەكەنەوەو وتیان، بە هەڵوێستێکی سیاسی دیزاینکراوی دەزانین و بەهیچ شێوەیەک گوزارشت لەڕای هەمو دەستە ناکات و تەنیا ڕای لایەنێکی سیاسییە.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندنەکەی بەشیک لە دەستەی مافی مرۆڤە:
شەوی رابردوو (هەینی ٥ی ئەیلول) راگەیەندراوێک بەناوی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بڵاوکرایەوە لەسەر ڕووداوەکانی لالەزار و کەیسی ئارام قادر، هەرچەندە ئێمە وەک بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێری دەستە ناوەڕۆکەکەی رەت دەکەینەوە و بە هەڵوێستێکی سیاسی دیزاینکراوی دەزانین، چەندان جاری تر سەرنج و تێبنیمان هەبووە لەسەر ئەو جۆرە هەڵوێست و پەیامانەی دەستە؛ کە نە ئاگامان لێ ی بووە نە پرسمان پێکراوە، بەڵام لەپێناو پاراستنی ناوی دەستەکەمان هیچ هەڵوێستمان نەنواندوە و هەموو جارێک داوای چارەسەرمان کردوە.