کۆژین بەهادین مەحموود:
ئەگەر تاکى کورد لێی بپرسی گەورەترین موزایەدەچی سیاسی لە کوردستان کێیە؟ بەبێ دوودڵی دەبێت بڵێین: مەسعوود بارزانی و بنەماڵەکەی. لەبەر ئەوەى لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لە پارکی ئاندرێ سیترۆنی زۆنی ١٥ی پاریس، بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانى کە تەنها لە نێو حیزبەکەى سەرۆک و بە «پێشکەشکردنی» ملیۆنان دۆلار، پەردەی لەسەر تابلۆیەکی نوێ لادا کە لەسەری نووسرابوو «تولەڕێی پێشمەرگە». ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەمان پێشمەرگە چەندین مانگە چاوەڕێى موچەکەیەتى ئەم برادەرەش تولەڕێى بۆ کڕیوون، ماوەی ٥ مانگە فەرمانەبەر مووچەی وەرنەگرتووە ، مووچەخۆرى بەشمەینەت ئەوەى هەیبێت «بە دەستی خۆی» خۆی دەفرۆشێت تا کرێی ماڵ و نان بدات. کاکەش موزایەدەیەکی نوێی لە زنجیرەی موزایەدەکانى تۆمار کرد؛ چونکە کاتێک ناوی پێشمەرگە دەهێنیتە شەقامی فەرەنسا، بەڵام لە هەمان کاتدا مووچەکەشى نادەیت، دەبێت بپرسیت: ئایا تۆ پێشمەرگە یت وەکو بانگەشى بۆ دەکەیت یان تەنها وەکو «براندێک» دەیفرۆشیت؟
سەرۆکی شارەوانی پاریس، ئان هیدالگۆ، بە شێوەیەکی ڕایگەیاند: «ئەم تولەڕێیە بە ناوی پێشمەرگە دەناسرێت». بەڵام ئەوەی لە دیووى پشتەوەى ئەم بەناوکردن و چیرۆکى تولە ڕێ هەیە شتێکى ترە چونکە ئەم «پێشوازیە»یە بە نرخی چەند کڕدراوە لەبەرئەوەى لە پاریس هیچ شتێک بەلاش نییە؟
ئەو زانیاریانەى بڵاوبوونەتەوە، مەسعودبارزانى و حیزبەکەى ٣,٧ ملیۆن یورۆ خەرجکردووە بۆ دروستکردنی ٣٠٠ مەتر تولەڕێ، لە کاتێکدا دەیتوانى ئەو بڕ پارەیە بۆ پرۆژەیەکی خوێدن یان تەندروستی لە کوردستان خەرج بکات یان هیچ نەبێت بدرێتە هاوکارى بۆ ئەو میلەتە. چونکە دەبوو بزانێت ئەو بڕە پارەیى مەسعود بارزانى سەرفى کردووە بۆ کڕینى ئەو تولە ڕێیە پارەکەى ناچێتە گیرفانى سەرۆکى شارەوانى پاریس بەڵکو خەزێنەى حکومەت و دواتر وەکو هاوکارى دەدرێتە ئەو هاوڵاتیانەى کە کەمدەرامەتن لە فەرنسا .
لە ١٩٩١ تا ٢٠٢٥، مەسعوود بارزانی هەوڵیداوە ھەر «دەستکەوتێکی سەقەت و شکست» بکات بە «موزایەدە» بفرۆشێتەوە: ٣١ی ئابی ١٩٩٦ بە ناوی «پاراستنی کوردستان»، ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بە ناوی «سەربەخۆیی»، و ئێستا ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بە ناوی «پێشمەرگە». بەڵام ئەوەی کە ھەمیشە لە پشت ئەم «موزایەدە»یەوە دەمێنێتەوە لە دونیایى مۆدێرنى پێشکەوتوودا، تەنها «پاڵەوان» نییە، بەڵکو «پاڵەوان»ی پارەشە. کاتێک وەزارەتى دارایی دەڵێت «بودجە نییە»، بەڵام مەسعوود ٣,٧ ملیۆن یورۆی بۆ «تولەڕێ» سەرف دەکات دەبێت بپرسین ئەمەت لە کوێ هێنا چونکە دڵنیام پارەى حیزبەکەت نییە ئەوە پارەى میلەت و حکومەتە کە کوڕە ئێکسپایەرەکەت لەسەر دەسەڵات.
دەبێت بپرسیت: ئایا ئەمە «پێشمەرگە» دەناسێتەوە یان «پێشمەرگە» دەفرۆشێت؟
لە کۆتاییدا، ئەم تولەڕێیە تەنها ٣٠٠ مەترە،چووە ڕیزى نسکۆ و شکستەکانى ترى بنەماڵەکەى دووبارەبونەوەی داستانێکە هەرکاتێک بارزانی و بنەماڵەکە بیانەوێت مزایەدە بکەن، ئەوا «نەتەوە» و «پێشمەرگە» و «خەباتی شاخ» دەبێتە «براند»ێک بۆ فرۆشتن.
بە شێوەیەکی ڕوون، ئەمە موزایەدەیەکە کە تێیدا «خەباتی شاخ» تەواونەکراوە، بەڵکو «تولەڕێی شار»ی هاتە سەر و بە نرخی ٣,٧ ملیۆن یورۆ کڕدراوە.
ئەگەر تۆ یەکى خوێنەر لەبیرت کردبێت ، دەبێت بزانیت: ئەو «تولەڕێ»یە تەنها لە پاریسە، بەڵام دەکرا لە سلێمانیش نەخۆشخانەیەک بکرایەتەوە، بە ناوی «نەخۆشخانە موچە دزراوەکان» یان لە هەولێر قوتابخانەى بەناوی مامۆستا بێدەنگ کراوەکان.
لەبەر ئەوە لەبیرتبێت «تولەڕێی پێشمەرگە»، : تەنها ناوی براندى پێشمەرگەیە، بەڵام مووچەی پێشمەرگە ھێشتا لە خەیاڵ دایە و نەدراوە.
براندى پێشمەرگە و مووچە
10.9K