نۆ پەرلەمانتاری بەریتانیا لە پڕۆژە پێشنیارێكدا بۆ پەرلەمانی وڵاتەكەیان ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سزادانەوەی رۆژنامەنوس شێروان شێروان دەردەبڕن و داوا دەكەن حكومه‌تی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بكات بۆ ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی.
جۆن مەكدۆنێڵ، پەرلەمانتاری بەریتانیا لەبارەی سزادانەوەی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی لە هەرێمی كوردستان، پڕۆژە پێشنیارێك دەخاتە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی.
لە پڕۆژە پێشنیارەكەدا كە جگەلە جۆن مەكدۆنێڵ لەلایەن هەشت پەرلەمانتاری دیكەی بەریتانیاوە، ئیمزاكراوە، هاتوە”په‌رله‌مانی به‌ریتانیا نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به سزای چوار ساڵ و شه‌ش مانگی زیندانیكردنی ڕۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی له 19ی ئابدا به تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن له كارمه‌ندێكی زیندان كە پێشتر له 16ی شوباتی 2021، دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر شێروان شێروانی و چوار كه‌سی دیكه‌ی به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ په‌كه‌كه سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاند.”
پڕۆژە پێشنیارەكە ئاماژەی بەوەشداوە “پەرلەمانی بەریتانیا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت له‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌م سزایه په‌یامێكی ترس بۆ خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان ده‌نێرن؛ پێی وایه ئه‌م سزایه نه‌ك ته‌نیا نادادپه‌روه‌رانه‌یه به‌ڵكو سه‌ركوتكەرانه‌شه، چونكه تۆمه‌ته نوێیه‌كان دژی شێروان شێروانی ناڕون و نه‌سه‌لمێنراون و له‌ناو زینداندا ده‌ركراون، له‌كاتێكدا ئه‌و هیچ ئامڕازێكی به‌رگریی نه‌بوه.”
هەروەك لە پڕۆژە پێشنیارەكەدا داوا كراوە، پەرلەمانی بەریتانیا نیگه‌رانی خۆیشی دەرببڕێت له‌وه‌ی كه یاسا و سیسته‌می دادوه‌ری وه‌ك ئامرازێكی زاڵبون به‌كارده‌هێنرێن لەدژی نوسه‌ران، ڕۆژنامه‌نوسان، سه‌ركرده‌كانی ناڕه‌زایه‌تی، كه‌سایه‌تییه پێشكه‌وتنخوازه‌كان، ڕێكخراوه مه‌ده‌نی و مرۆییه‌كان و هه‌ر پارتێكی سیاسی كه بانگه‌شه‌ی پشتیوانیكردن له ئازادی و ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد ده‌كات و داوا له حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌كات په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بكات بۆ ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێی شێروان شێروانی و ڕێگه‌دان به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ژیانی و شادبونەوەی له‌گه‌ڵ خێزان و منداڵه‌كانی به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك.