Home ڕاگەیاندنی رۆژنامەوانیبەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: لە دواکەوتنی مووچە و دەستپێکردنەوەی دەوام ترساوین

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی: لە دواکەوتنی مووچە و دەستپێکردنەوەی دەوام ترساوین

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 64 بینینەکان
بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی:
لە دواکەوتنی مووچە و دەستپێکردنەوەی دەوام ترساوین
 
بەناز رەمەزان ئاشکرای دەکات لە دواکەوتنی مووچە و دەستپێکردنەوەی دەوام ترساون، بەڵام ئامادەن هەموو هاوکارییەکی مامۆستایان دەکەن بۆ ئەوەی دەرگای ناوەندەکانی خوێندن دانەخرێت.
بەناز رەمەزان، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاندووە “بابەتی دواکەوتنی مووچە و دەستپێکردنەوەی دەوام یەکێکە لەو بابەتانەی لێی دەترسین کە مامۆستایان ئەمساڵ چۆن هاوکاریمان دەکەن بۆ هەڵگرتنی ئەم بارە قورسە”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە “هیوادارین ئەوەی ساڵانی رابردوو روویدا، ئەمساڵ روونەدات، چونکە ئەوە ترسێکە لە دڵی هەموو بەرپرسێکی پەروەردە”.
بەناز رەمەزان دەڵێت “بەڵام ئێمە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە هەموو کارئاسانی و هاوکاری مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەین بۆ ئەوەی دەرگا بەڕوی خوێندکاران دانەخرێت”.
بڕیارە رۆژی ٢١ی ئەم مانگە دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکان دەست پێبکاتەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی کێشەکانی هەرێم و بەغداد، تائێستا مووچەی مانگی ٧ دابەش نەکراوە.
 
 

 

 
 

لێدوانێک بەجێ بهێلە