Home بیروڕاشەڕفرۆشتنی ئەمریکا و ترامپ بە ڤەنزویلا مەحکومە

شەڕفرۆشتنی ئەمریکا و ترامپ بە ڤەنزویلا مەحکومە

by admin
0 کۆمێنتەکان 58 بینینەکان

عامر سابیر:   

ترامپ کە خۆی فاشیستێکی تیرۆریستە و لەگەڵ نەتەنیاهۆدا جینۆساید و مناڵانی فەلەستینی ئەکوژێ و بەکۆمەڵ خەڵکی غەزەی برسی کردووە، ئەڵێ سەرۆکی ڤەنزویلا (نیکۆڵاس مەدورا) تیرۆریستە و بازرگانی مادەی هۆشبەرە! بۆیە کەشتی و فرۆکەی بردۆتە نزیکی ڤەنزویلا و 50 ملیۆن دۆلاری بۆ خەڵاتی کوشتنی سەرۆکی ڤەنزویلا داناوە و لە ڕێگەی بەکرێگیراوەکانێوە ھەوڵی کودەتا ئەدات.

ترامپ لەوکاتەی بۆتەوە بە سەرۆک (٢٠/١/٢٠٢٥)، ھاڕەی خێرای بە ئیعتیباری نێونەتەوەیی ئەمریکا کردوو و لە هەموو شتێکیدا فەشەلی هێناوە، هەموو بەڵێنەکانی بە شوێنکەوتووەکانی (ماگا) بووە بە بڵقی سەر ئاو و هەموو سیاسەتەکانی بووەتە سەختترکردنی ژیانی ئەوان و گرانی زیاتر بۆ کرێکارانی ئەمریکا (99%) و ھەموو کارکردێکی تەنھا بەقازانجی بلوێنەرەکانە.  (1%)

هەڕەشەکانی لە چین و ڕووسیا بەبنبەست گەیشتووە و لە هێڕشی بۆسەر ئێراندا شکستی خوارد. ئەمریکا کە وەک باخچەی دواوەی ماڵەکەی سەیری ئەمریکای باشوور ئەکات و بە شوێنێ قەڵەمڕەوی تەنھا خۆی ئەزانێ. لە ساڵی 2015ەوە گەمارۆی ئابووری ودارایی لەسەر ڤەنزویلا داناوە و وڵاتانی تریشی ناچارکردووە بازرگانی لەگەڵ نەکەن و پشتی ئیقتیسادی ڤەنزویلای شکاندووە و دەیان بلیۆن دۆلاری ڤەنزویلای دەستبەسەردا گرتووە و ھەژارییەکی وەک سەردەمی گەمارۆی ئابووری سەر عێراقی لە ڤەنزویلادا خوڵقاندووە.

 

ئەوەی خەڵکی ڤەنزویلا پێویستێتی، لابردنی گەمارۆی ئابووری و دەرمان و خواردنە نەک جەنگ و خومپارە و ئاژاوە.

ئەمریکا تەنھا خوڵقاندنی شەڕ و ملھوڕی و کاولکاری بەدەستەوە ماوە بۆ دواخستنی ڕۆچوونی ئیقتیسادەکەی بۆ پلە دوویی. تاوانێک کە ترامپ و حکومەتی ئەمریکا بەنیازە لە دژی ڤەنزویلا ئەنجامی بدات، لێکەوتەی جیھانی ھەیە و ماڵوێرانی زۆری بەدوادا دێت و ئەیەوێ کێشەی سەرەکی خەڵکی ئەمریکا کە فراوانی لەڕادەبەدەری قڵشتی چینایەتییە لە بیری خەڵک بباتەوە.

نا بۆ شەڕەنگێزی ئەمریکا و ترامپی فاشی.

٦/٩/٢٠٢٥

 

لێدوانێک بەجێ بهێلە