Home هەواڵبەرپرسان بەلایانەوە گرنگ نییە قۆتابخانە حكومییەكان دەكرێنەوە یان نا

بەرپرسان بەلایانەوە گرنگ نییە قۆتابخانە حكومییەكان دەكرێنەوە یان نا

by Hawpshti Media
0 کۆمێنتەکان 59 بینینەکان

عومەر گوڵپی، كاندیدی سەركەوتوی كۆمەڵی دادگەری بۆ پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، منداڵانی بەرپرسان لە قوتابخانە نێودەوڵەتی و ئەهلییەكانن، بۆیە بەلایانەوە گرنگ نییە قۆتابخانە حكومییەكان دەكرێنەوە یان نا.

 عومەر گوڵپی، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی”رۆژی یەکشەممە، ٢١ی ٩، یەکەم ڕۆژی دەوامی قوتابخانەکانە، لە کاتێکدا مامۆستا موچەی مانگی (٧)ی وەرنەگرتوە!” وتوشیەتی”منداڵەکانی بەرپرسانی باڵای حکومی و حزبی هەردو حزبی دەسەڵات لە قوتابخانە نێودەوڵەتی و ئەهلییەکانن، بۆیە بەلایانەوە گرنگ نییە قوتابخانەی حکومی دەکرێتەوە یان نا!”

ئاماژەی بەوەشداوە”زیاتر لە دە ساڵە، پەروەردەو قوتابخانەو نەخۆشخانەو خزمەگوزاریی گشتی و موچەی خەڵکیان هەمو کردوەتە قوربانی نەوت و کۆمپانیاکانیان.”

ئەوەشی خستۆتەڕو”بێباکی بەم ڕادەیە لە ئاست ژیانی گشتی و خزمەتگوزاریی گشتی و پەروەردە تەنیا سیمای دەسەڵاتدارانی نەخوێندەوارو ستەمکارە.”

لێدوانێک بەجێ بهێلە