کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ) و 18 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری، مافی مرۆڤ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ڕاگەیەنراوێکدا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن دەستبەجێ و بێمەرج ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی ئازاد بکات.
لەراگەیاندراوەکەدا هاتووە “شێروان شێروانی بەناڕەوا و بەهۆی کاری ڕۆژنامەنووسییەوە و لە ڕێگەی هەراسانکردنی دادوەریی سیستماتیکەوە لە کونجی زینداندا هێڵراوەتەوە بە ئامانجی کپکردنی دەنگە ناڕازییەکان و ڕۆژنامەگەریی ڕەخنەگرانە”.
دەقی راگەیاندراوەکە:
حکومەتی هەرێمی کوردستان پێویستە دەستبەجێ ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی ئازاد بکات و کۆتایی بە هەراسانکردنی دادوەری بهێنێت
ئێمەی ڕێکخراوەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری، مافی مرۆڤ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کە لە خوارەوە واژۆمان کردووە، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین دەستبەجێ و بێمەرج ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی ئازاد بکات کە بە ناڕەوا و بەهۆی کاری ڕۆژنامەنووسییەوە و لە ڕێگەی هەراسانکردنی دادوەریی سیستماتیکەوە لە کونجی زینداندا هێڵراوەتەوە بە ئامانجی کپکردنی دەنگە ناڕازییەکان و ڕۆژنامەگەریی ڕەخنەگرانە.
ڕۆژی 20ی ئابی ،2025 دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای چوار ساڵ و پێنج مانگی دیکەی بەسەر شێروانیدا سەپاند، ئەوەش سێیەمین سزایەتی لە ساڵی 2021ـەوە، هەریەکەیان بە شێوەیەکی گشتی وەک تۆڵەسەندنەوەیەکی سیاسی دەبینرێن لە دژی کارە ڕۆژنامەوانییە بنکۆڵکارییەکانی شێروانی لەسەر گەندەڵی و مافی مرۆڤ. تاکە تاوان”ی تاواننی پراکتیزپراکتی ڕۆژنامەگەرییە.
لە سەرجەم قۆناغەکاندا، شێروانی بێبەشکراوە لە سەرەتایترین ماف و رێکارە یاساییەکان، بۆ نمونە بەرگریی دادپەروەرانە و دادگاییکردنێکی بێالیەنانە. چھوساندنەوەی یاسایی شێروانی لھ ساڵی 202 بەسزای شەش ساڵ زیندانی دەستیپێکرد، دواتر لە مانگی تەمموزی 2023دا و بە تۆمەتی ساختەکاریی ناڕوون سزایەکی دیکەی بەسەردا سەپێندرا. دوایین سزادانی لە ساڵی 2025دا بوو لەسەر بنەمای ئیفادەی چەند شایەتحاڵێکی دژبەیەک و کۆمەڵێک تۆمەتی پشتڕاستنەکراوە. چاودێرانی یاسایی جەختیان لە ناڕوون و الریی ڕێکارەکان و نەبوونی شەفافیەت و بوونی کەشێکی ترس و تۆقاندن کردووەتەوە لەکاتی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی کە هەر لە بنەڕەتدا نادادپەروەرانە بەڕێووەچووە.
خراپ بەکارهێنانی سیستەمی دادوەری بۆ سزادانی ڕۆژنامەنووسانی وەک شێروانی پێشێلکارییەکی گەورەیە بۆ ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و زیان بە پابەندنبوونی یاسایی خودی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دادپەروەری دەگەیەنێت. دۆسیەکەی شێروان ڕەنگدانەوەی دابەزین و کاڵبوونەوەی ڕوون و مەترسیداری ئازادی ڕۆژنامەگەرییە لە تەواوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا کە دەنگە ناڕازییھکان تاەدێن کپتر دەکرێن.
ئێمە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە:
– دەستبەجێ و بێمەرج شێروان شێروانی ئازاد بکات و خۆی بەدووربگرێت لە بەرهەڵستیکردنی هەر تانەیەک کە لە بڕیاری دادگا دەدرێت
– کۆتاییهێنان بە خراپبەکارهێنانی یاسا بۆ بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان و دڵنیابوون لەوەی کە هەموو ڕێکارە یاساییەکان یەکانگیرن لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی دادپەروەری و شەفافیەت
– ڕێزگرتن لە پابەندیی حکومەت بە مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا لەڕێگەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی کۆنکرێتی بۆ پاراستنی سەالمەتی و سەربەخۆیی هەموو ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن
بەردەوامی زیندانیکردنی شێروان شێروانی زیانێکی گەورە بە ناوبانگی نێودەوڵەتیی هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێکی پابەند بە بنەما دیموکراسیەکان دەگەیەنێت، بۆیە داواتان لێدەکەین هەنگاوێکی خێرا و کردایی بگرنەبەر بۆ پێچەوانەکردنەوەی ئەم بۆچوونەوە، و هەروەها پابەندبوونتان بە ئازادیی ڕۆژنامەگەری و کەرامەتی مرۆڤ و سەروەری یاسا دووپات بکەنەوە.
واژۆکراوە لەلایەن:
.1 کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان
)CPJ) .2 ڕێکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور
)RSF) .3 تیمەکانی ئاشتیخوازیی کۆمەڵگا
)CPT) .4 پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژنامەگەری
)IPI) .5 گرووپی مافەکانی ڕۆژهەاڵتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا
)Group Rights MENA) .6 سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردنی لە مافی ڕۆژنامەنووسان
.7 ڕێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادیی بیروڕا و میدیا
.8 پەیمانگای مافە نێودەوڵەتییەکان
)IRI) .9 ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان
.10کۆمەڵەی داکۆکی لە ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە عێراق
)PFAA) .11کۆمەڵەی عێراقی بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان
.12ئەکتیڤ وۆچ
.13ڕێکخراوی هیومەنە بۆ مافەکانی مرۆڤ و بەشداریکردنی مەدەنی
.14دامەزراوەی میدیایی پەرەگراف
.15دیموکراسی بۆ جیهانی عەرەبیی ئێستا
– DAWN .16دامەزراوەی INSM بۆ مافە دیجیتاڵییەکان
.17تۆڕی مافی کارتۆنیستە نێودەوڵەتییەکان
.18دەستپێشخەری میسری بۆ مافە کەسییەکان )EIPR)