لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراقی لە ئەڵمانیا
لە مانگی تەمموزدا ٤٣ پەنابەری عێراقی بە گەشتێکی چارتەر بۆ بەغدا لە بەرلینەوە دیپۆرتکرانەوە کە زۆربەیان سینگڵ بوون .
ئەم هەنگاوەی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنە نهێنی بووە کە لە نێوان ئەڵمانیا و عێراق لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ەوە کاری پێدەکرێت. ئەم گرێبەستە ڕێگە بە ئەڵمانیا دەدات کە تەنها ئەو کەسانە نەگرێتەوە کەسزای تاوانیان هەیە بەڵکو هەر هاوڵاتییەکی عێراقی کە چیتر مەرجەکانی نیشتەجێبوون بەدی نەهێنێت دیپۆرت بکاتەوە.
ئەم ڕیکەوتنە هاوبەشە دەستی حکومەتی ئەڵمانیایی ئاوەڵەکردوە لەبەرێوەبردنی سیاسەتی دژی پەنابەری بەرامبەر بە پەنابەرانی عێراقی لە (زانیاری بایۆمەتری و هاوکاری کونسوڵگەری، پشتڕاستکردنەوەی ناسنامەکانییانی…) ئاسانتر کردووە، کە پێشتر بەربەستێکی سەرەکی بووە لەبەردەم دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراقی.
بەپی ئەوزانیاریانەی بەردەستن لەبارەی یاسایی ومۆلەتی دۆڵدنگ:
• زۆرێك لەو پەنابەرەعێراقیانەی کە داواکاری مافی پەنابەرییان ڕەتدەکرێتەوە پیشترمۆڵەتی “دولدونگ” وەرگرتوە، کە ڕێگەی پێداون بەشێوەیەکی کاتی بمێننەوە بەلام بەهۆی بەربەستی مرۆیی یان یاسایی دیپۆرتنەکراونەتەوە.
ئەو پەنابەرانەشی لە ژێر سایەی وەلامی دوڵدۆنگدان مافەکانیان سنووردارە: زۆرجار ناتوانن کار بکەن، کەمترین یارمەتی وەربگرن و لە نادڵنیایی یاساییدا بژین. ئێستا حکومەت سەرنجی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو پەنابەرانەیە کە وەلامی دوڵدۆنگیان هەیە.
ئامارەکان ئەوەنیشان ئەدەن کە:
• لە ساڵی ٢٠٢٤ ئەڵمانیا ٦٩٩ پەنابەری عێراقی دیپۆرت کردۆتەوە، هەزارانی دیکەش فەرمانی جێهێشتنیان پێدراوە .
•لەساڵی ٢٠٢٥دا ٤٣٤ پەنابەر دیپۆرتکراوەتەوە.کە ٣٢٨یان راستەخۆبەفرۆکە دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغداکراونەتەوە.
•مەزندەدەکرێت ١٠هەزار پەنابەر مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە.
• تەنها نزیکەی ٢٥%ی پەنابەری عێراق مافی مانەوەی هەمیشەیی یان پێدراوە.
شایەنی باسە ئەم سیاسەتە نامرۆڤانەیەیی حکومەتی ئەڵمانیا نیگەرانی و ڕەخنەی توندی رێکخراوەکانی بەرگریکار لەمافەکانی پەنابەران وسیاسەتمەدارانی ئۆپۆزسیونی لێکەتۆتەوە دژ بەناردنەوەی بەزۆری پەنابەران وڕەخنەیان لە نەبوونی شەفافیەت لە دەوری ڕێککەوتنی دیپۆرتکردنەوە لەگەڵ عێراق گرتووە وە نیگەرانی زۆریان هەیە سەبارەت بە سەلامەتی گەڕاوەکان بەتایبەت پەنابەرانێك کە هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەیە وەهەروەها مەترسی دۆخی مافی مرۆڤ لە عێراقدا.