دلێر محەمەد تاهیر:
لەهەفتەی رابوردوودا لە زانکۆ ئەمریکی نمایشیک لە بۆ نەیەکی کوردۆلجیدا نمایشکرا کە گروپێکی هونەری ڕۆژئاوا ئامادەیکردبوو .ئەوەی بینرا لە نمایشەکەدا بوەی هۆی تورەبوونی شەپۆلێکی هیجگار گەوەرەی نارەزای پیاوانی ئاینی لەسۆشیال میدیا و هەموو کەنالەکانی ترەوە کە پەیوەندیان بەخەلکەوەهەیە .
بەدیاری کراوی ئەوەی بۆتە نارەزای فڕێدانی ئەوباڵا پۆشیەیە کە ئیسلام و داعیش پەیرەوی دەکەن .
من لێرەدا دەگەرێمەوە بۆ شانۆ گەری دوژمنی گەلی هینریک ئەپسنی نەرویژی.
لەشانۆی دوژمنی گەلدا دکتۆرستۆکمان لەرێگەی کارەکەیەوە بۆی روندەبێتەوە کە ئاورە و زێرابی شارەکە تێکەڵ دەبێت بە ئاوەی خواردنەوە .چەندە داکۆکی لەمە دەکات بەلام نەبەرپرسان نە خەلکی بروای پێناکەن دواتر دکتۆر ستۆکمان بەوە تاوانباردەکریت کەپشیوی و دژبەگەل کاری کردوە .ماڵەکەی بەردباران دەکریت .دواتر وەک دوژمنی گەل دەناسرێت .
ئەمەی لەم روداوەدا بۆ من گرنگە کە نمایشی کچانی رۆژئاوا. رۆلێ دکترۆستکۆمانیان بینی .ئەوە نمایشە هێندی دەیان کاری زانستی و کۆمەلایەتی سودبەخش بوون بۆ مان دەرنجامی نمایشەکە ئەوەی بۆ دەرخستین کە کە چ ئاورۆ و زێرابێک دزەی کردۆتە ناو کۆمەلگاوە . زێرابی داعشی نیشانداین کەچۆن رۆچۆتە ناو پیاوە تورەکانی ئاینەوە . دەستە بژێرێکی ناو کۆمەلگا وەک دکتۆرستۆکمان ساڵانێکە ئاگادارمان دەکەنەوە لەوەی کەچ زێرابێک رۆچۆتە ناو ژیانمانەوە بەلام کەس گوێناگرێت .ئەم فۆرمە ئەگرسیف قیناویە وە مینی شاراوە وان دەکرێت لەهەموو عان و ساتیکدا بتەقێنەوە .
لەم ماوەیەدا دەیان ڤیدۆی پیاوانی ئاینی کینە لەدڵم بینی کە توڕەن ئەتەکەیەتی قسەکردنییشان لەدەست داوە نەک گورتار خوێندنەوە .
زۆریان کۆکن لەسەر ئەوەی ئەوە کاری بێ رەوشتیە کە مەقنەعە و حیجاب فرێبدەیت .پێیان وایە ئەوەی لەدەرەوەی ئەو فۆرمەبێت بێرەوشتەو دژی خودایە .
زۆر سادە ئەوەی فرێدرا دورو نزیک پەیوەندی بە ئەخلاقەوەنیە ..داکۆکی کردن لە حیجاب و مەقنەعە داکۆکی کردنە بەکەنیزە کردنی ژنا ن داکۆکی کردنە لە کلتوری سەبایا شەرعی دانە بەو کارەساتانەی لە دژی یەزیدنیەکانی و خەلکانی ترکرا .
هەزاران ژنانی ئەوروپی هەن کە رووتو قۆتن بەمانی پیاوانی ئاینی لای خۆمان یان فاسق و فجورن بەزمان داعیش و هاوتەریبەکانایان .بەلام بەبێ بەرامبەر دەرۆن خزمەت بەئەفریقا دەکەن یارمەتیی مندالان نی برسی و نەخۆشەکان دەدەن. دەیان دکتۆری ئەتایست هەن ژیان خۆیان تەرخان کردوە بۆ یارمەتی دانی کەسانی تر هەزاران ژنی سنگ رووت هەن تورەو نارازین لە سەتەمەکانی ئەم سەردەمەی ژیانی سەرگۆی زەوەی ..بێ ئەقلترین بۆ چۆن ئەوەی کە کە سێک دیندار نەبوو وابزانیت بێمۆراڵ و بێ پرنسیپە. ئەوە خودا و ئاین نەبوو خۆواردنی کۆشتی ئاژەلیان حەرامکرد .بگرە ئەوەی ئەوە مۆرالە ئینسانیەیە کە پێوانیە مرۆڤ ناکریت بونەوەری تر بکوژێت بێخوات مافی ژیان لە بونەوەرەکانی تر بستێنێتەوە .. ئەر هەموو ئاینەکانن کە کوشتن و سوتانن و سەربڕنی لە تێکستەکان حەلال کردوە ..
ئەوەی لەم روداوەدا ئاشکرابوو ئەوەبوو کەزانیمان زێرابی داعش چۆن چۆتە هەموو کونجێکی ژیانەوە . ئەم مەترسیە گەر رێی پێنەگێریت لە سەرشەقامەکان تەکبیر و خەلک سەربڕن کاریکی ئاسایی دەبێت . کۆمەلگای کوردی لەباشوری کوردستان بەدەیان ستەم و دەردەسەری دەسەلات سیخانخ بوە لە گیانەڵادەیە زێرابەکانی داعشیزم دوا گولە دەبێت بۆ ناوچاوانی گەر فریا نەکەوەن .